چالاکێکی سیاسیی خەڵکی مەریوان که له وڵاتی سۆئێد ئه‌ژی، دوای ئەوەی بۆ جاری چواره‌م داوای پەنابەرییەکەی رهدکراوەتهوه، دوو بزماری لە قاچه‌كانی خۆی داوه.
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
9 ئێرانی له ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له عێراق بوونه قوربانی
ئێران ئه‌ڵێت له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له سه‌ر ڕێگه‌ی کرێکاران‌و ئه‌ندازیارانی ئێرانی له به‌عقوبه، ئه‌مڕۆ شه‌مه 9کرێکار‌و ئه‌ندازیاری کۆمپانیایه‌کی گاز کوژراون‌و بریندار بوون.
زۆرتر بخوێنەوە »خۆی: پرۆژه‌ی تایبه‌تی سپا له ساڵیادی گرتنه‌وه‌ی خوڕه‌مشه‌هر به‌ناوی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌وه
ئه‌مڕۆ 3ی جۆزه‌ردانی 1393ی هه‌تاوی له ساڵرۆژی گرتنه‌وه‌ی شاری خوڕه‌مشه‌هر له لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه له شاری خۆی پارێزگای ورمێ به راگه‌یاندنی ئاماده‌کردنی چه‌ند ماڵێکی سازمانی بۆ بنه‌ماڵه‌کانی سپا له بری پرۆژه‌ی گشتی یادکرایه‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران له سه‌ر فایلی دزیی 3هه‌زار میلیاردی که‌سێکی له‌سێداره‌دا
به گوێره‌ی راگه‌یاندنی دادسه‌رای تاران، مه‌ه‌ئافه‌رید ئه‌میر خوسره‌وی تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی دزیی 3هه‌زار میلیارد تمه‌نی که له خه‌رمانانی 1390ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌مه سزاکه‌ی به سه‌ردا سه‌پاو له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین له سێداره درا.
زۆرتر بخوێنەوە »ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا سێیه‌مین خولی کۆبونه‌وه‌ی گشتیی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات
بڕیاره پێنجشه‌مه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا سێیه‌مین خولی کۆبونه‌وه‌ی گشتی‌و ساڵانه‌ی خۆی به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو چاو‌دێر بۆ ماوه‌ی 2ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌بات.
زۆرتر بخوێنەوە »ناڕەزایەتی شۆفێڕ تەكسیەكانی شاری سنە
رۆژی پێنج شەممە 1ی جۆزەردان كۆمەڵێكی بەرچاو لە شۆفێڕ تەكسیەكانی شاری سنە لە ناڕەزایەتی بە كەمبوونی نرخی كرێ تەكسی، لە مەیدانی قوبا هەڵكەوتوو لە ناوچەی بەهاران مانگرتنێكیان بەڕێوە برد. لە درێژەی ئەم ناڕەزایەتیەدا مەئمورانی لیباس شەخسی‌و هێزی ئینتزامی‌و سەرۆكی یەكێتی تەكسیڕانی خۆیان گەیاندە شوێنی مانگرتنەكە. شۆفێڕ تەكسیەكانی رایانگەیاندووە ئەگەر تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو داواكاریەكانیان جێبەجێ نەكرێت سەرلەنوێ مانگرتنێكی دیكە وەڕێدەخەن. …
زۆرتر بخوێنەوە »شاره‌داریی ته‌برێز هاوڵاتییه‌کی کوشت
نیوه‌ڕٶی دوێنێ هه‌ینی 2ی جۆزه‌ردان له پیاده‌ڕه‌وی شه‌قامی شه‌ریعه‌تی‌ی ته‌برێز، هاوڵاتییه‌ک له‌کاتی گواستنه‌وه‌ی دیواری کۆنرێتی به‌ر دووکانه‌که‌ی که له‌لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه دانرابوو گیانی له‌ده‌ستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران: ‘له‌یلا حاته‌می داوای لێبوردنی کردووه’
هه‌واڵنێریه‌کانی کۆماری ئیسلامی دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی به‌شێک له به‌رپرسانیی فه‌رهه‌نگیی ئێران به ماچکردنی ژیل ژاکوب له لایه‌ن ئه‌و سینه‌ماکاره ناسراوه‌وه، باس له ‘داوای لێبوردنی’ ئه‌که‌ن له خه‌ڵکی ئێران.
زۆرتر بخوێنەوە »دانا له‌نجاوایی ساڵێک زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا
دوای ماوه‌یه‌کی زۆر له ده‌ستبه‌سه‌رکرانی دانا له‌نجاوایی، چالاکی خوێندکاری‌و ژینگه‌پارێزی خه‌ڵکی مه‌ریوان دادگای ئه‌و شاره سزای ساڵێک زیندان به هۆی پڕوپاگه‌نده دژ به کۆماری ئیسلامیی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
زۆرتر بخوێنەوە »کۆنسێرتی شارام نازری له کرماشان به‌ڕێوه‌چوو
له شه‌وی رابردووه‌وه کۆنسێرتی گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ند شارام نازری له شاری خۆی واته کرماشان ده‌ستی پێکردووه‌و ئه‌مشه‌ویش بۆ شه‌وی دووه‌م به‌رده‌وامه.
زۆرتر بخوێنەوە »گوشار بۆسەر چالاكێكی سیاسی لە شاری سەقز
چالاكێكی سیاسی لە شاری سەقز ماوەیەك كە ماوەیەك لەوەپێش لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەركرابوو پاش دادگایی كردن بە دانانی بارمتەی 70 ملیۆن تمەنی ئازادكرا. ئەم هاوڵاتیە ناوی هادی كوڕی سەی عەباسە كە بە ناوی هادی سەی عەباس دەناسرێت دانیشتووی گەڕەكی قەرەچیاوای شاری سەقزە كە ماوەی 5 ساڵ لەوەپێش لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات بە تاوانی چالاكی سیاسی دەسبەسەرو حوكمی یەكساڵ …
زۆرتر بخوێنەوە »په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به كۆچی دوایی عه‌باسی كه‌مه‌ندی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆی گه‌یانده كه‌سوكاری عه‌باسی كه‌مه‌ندی و دڵگهرانه به كۆچی دوایی ئه‌و هونه‌رمه‌نده.
زۆرتر بخوێنەوە »مالکی ده‌چێته تاران
بڕیاره به‌یانی شه‌مه رێکه‌وتی 3جۆزه‌ردانی 1393هه‌تاوی نوری مالکی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقه به سه‌ردانێک بگاته تاران‌و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی باس له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بکات.
زۆرتر بخوێنەوە »رێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی هونەرمەند عەباس کەمەندی لە سنە
عه‌باس که‌مه‌ندی کۆچی دوایی کرد
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه رێکه‌وتی یه‌کی جۆزه‌ردانی 1393ی هه‌تاوی‌و 21ی مه‌ی 2014 هونه‌رمه‌ندی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، عه‌باس که‌مه‌ندی له ته‌مه‌نی 62ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
زۆرتر بخوێنەوە »لە تاران سووكایەتی بە پەیكەری قالەمەڕە دەكرێت
لە درێژەی تێكدان‌و شكاندنی پەیكەرەكان لە شاری تاران، پەیكەری هونەرمەند‌و شمشاڵ ژەنی گەورەی كورد قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالەمەڕە شكێندرا. ماوەیەك لەوەپێش رێكخراوی شارەداری تاران 3 پەیكەری بۆ 3 هونەرمەندی گەورەی كورد لە سێ شوێنی ناوشاری تاران داناوە كە ئەمەش ماوەیەك لە لایەن كەسانێكەوە تێكدەدرێت‌و سووكایەتیان پێدەكرێت. پەیكەری قالەمەڕە كە لە سەرەتای چوونە ژوورەوەی پاركی فەرهەنگسەرای ئەرەسباران داندراوە، لە لایەن …
زۆرتر بخوێنەوە »