چوار شه‌ممه‌ 20 ئه‌یلول 2017
ماڵەوە / ئێران / شاره‌داریی ته‌برێز هاوڵاتییه‌کی کوشت

شاره‌داریی ته‌برێز هاوڵاتییه‌کی کوشت

نیوه‌ڕٶی دوێنێ هه‌ینی 2ی جۆزه‌ردان له پیاده‌ڕه‌وی شه‌قامی شه‌ریعه‌تی‌ی ته‌برێز، هاوڵاتییه‌ک له‌کاتی گواستنه‌وه‌ی دیواری کۆنرێتی به‌ر دووکانه‌که‌ی که له‌لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه دانرابوو گیانی له‌ده‌ستدا.

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له شاری ته‌برێزی ناوه‌ندی ئازه‌ربایجانی ئێرانه‌وه بڵاویان کردووه‌ته‌وه، نیوه‌ڕۆی دوێنێ هه‌ینی دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماو‌ه‌یه‌ک دوکانی هاوڵاتییه‌ک به هۆی نه‌دانی ئابونه له لایه‌ن شاره‌داری ناوچه‌ی 3ی ئه‌وشاره‌وه پلومپ کرابوو، ناوبراو بۆ لادانی دیواره‌که چوبوه به‌رده‌م دوکانه‌که‌ی که به هۆی لاربوونه‌وه به سه‌ریدا گیانی له ده‌ستدا.

سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که دانانی دیواری کۆنکرێت به شێوه‌یه‌کی نادروست له به‌رده‌م دووکانه قه‌رزاره‌کانی ئه‌و شاره به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له گیانی رێبوارانی به‌رده‌م دووکانه‌کان کردووه‌و ئه‌وه‌ش به‌و هۆیه‌وه بووه ک دیواره‌کان قایم ناکرێن.

شایانی باسه منداڵی ئه‌و دووکانداره‌‌ش به سه‌ختی بریندار بووه‌و دوای به‌ربوونه‌وه‌ی دیواره‌که گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.

بابەتی هاوپۆل

ترامپ: جگە لە رووبەڕووبوونەوە هیچ بژاردەیەکی دیکە لەگەڵ توندوتیژییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران نەماوە

“دۆناڵد ترامپ” سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند کە  نانەوەی توندوتیژی‌وئاژاوه‌گێڕی له‌لایه‌ن …