پێنج شه‌ممه‌ 2 نیسان 2020
ماڵەوە / هەواڵ

هەواڵ

لاوێکی بەندکراوی مەھابادی لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

لاوێکی کوردی خەڵکی شاری مەھاباد، لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیم گیانی لەدەستدا. دانیال زەینۆلعابدینی لاوێکی خەڵکی شاری مەھابادە کە لە ماوەی رۆژانی رابردوو لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە زیندانیان لە گرتووخانەی شاری مەھاباد دەستی دایە راپەڕین و ھەر بەم بۆنەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی شاری میاندواو، کە لە ئاکامدا لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیمی ئێران گیانی لەدەستدا. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی رۆژانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

شاکر بێهروزی بە ٥ ساڵ زیندان سزا درا

لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی دادوەر شێخلو، لاوێکی خەڵکی مەرگەوەری بە ٥ ساڵ زیندان سزا دا. شاکر بێهروزی ساڵی ٩٧ ببو بە ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی نایاری کۆماری ئیسلامی و خەرمانانی هەمان ساڵ پاش وەرگرتنی ئەمان نامە گەڕایەوە مەرگەوەڕ. هۆکاری سزادانی شاکر بێهروی تێکدانی ئەمنیەتی نەتەوەیی و پێوەندی بە یەکێک لە حیزبە کوردیەکانەوە بووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

رەشید ناسرزادە بە ٦ ساڵ زیندان حوکم درا

دادگای کەیفەری لقی ٢ی شاری شنۆ، چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوی ڕەشید ناسرزادە بە ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری سزادا. بە پێی حوکمی دادگا ئەو چالاکە ژینگە پارێزە کۆبوونەوە و تەبانی کردووە بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمنیەتی رژیمی کۆماری ئیسلامی. ڕەشید ناسرزادە بە تۆمەتی تاوان دژی ئەمنیەتی ناوخۆیی کۆماری ئیسلامی بە ٥ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی …

زۆرتر بخوێنەوە »

چوار زیندانی سیاسی لە زیندانی مەریوان ئازاد کران

چوار زیندانی سیاسی لە زیندانی مەریوان بە ناوەکانی ئارمان غەفوری، سالمان ئەفرا، گۆران قوربانی، عادڵ پیروزی بە پێی لێبوردنی نوێی دەزگای دادوەریی رژیمی ئێران و بە بۆنەی جێژنی نەورۆز ئازاد کران. ئەم زیندانیانە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ پاش پشتڕاست کردنەوەی حوکمەکانیان لە لایەن دادگای پێداچوونەوە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بە مەبەستی تێپەڕکردنی حوکمەکەیان کە کەمتر لە یەک …

زۆرتر بخوێنەوە »

دایە زەینەب ئیسماعیلی بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا

دایە زەینەب ئیسماعیلی پاش یەک مانگ دەستگیر کران لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. دایە زەینەب رۆژی پێنجشەممە ٨ی رەشەممە لە لایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێگولان دەستگیر کرابوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستگیر کردنی دایە زەینەب ئیسماعیلی، ماڵەکەیشیان پشکنیوە و پاش دەستگیر کردن بۆ سنە گواستوویانەتەوە. دایە زەینەب دایکی “محەمەدئەمین ئەمیری”ە …

زۆرتر بخوێنەوە »

کرۆنا دەبێتە ھۆی زیادبوونی ھەژاری و بێکاریی لە جیھاندا

رێکخراوی جیھانی کار بە پێی توێژینەوەیەکانی خۆی پێشبینی دەکات کە بە ھۆی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کوید ١٩ لە خراپترین حاڵەتدا ٢٤ میلیۆن و ٧٠٠ ھەزار کەس و لە باشترین حاڵەتدا ٥ میلیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەس بە رێژەی ١٨٨ میلیۆنی بێکارانی جیھان زیاد دەبێت و پێشگرتن لەم بابەتە پێویستی بە ھەوڵێکی خێرای جیھانی بۆ پشتگیری لە کار و کرێکاران ھەیە. ئەم …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە بە دەستی ھێزەکانی رژیم لە بانە

ھێزەکانی رژیم لە بانە کۆڵبەرێکی دیکەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان. دوێنێ سێشەممە ٢٧ی مانگی رەشەممە، ھێزەکانی رژیم لە ناوچە سنووریەکانی ھەنگەژاڵەی بانە، تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکیان کردە ئامانج و دەستبەجێ کوشتیان. ناوی ئەو کۆڵبەرە سیروان شەریفی کوڕی خالد و خەڵکی ئاوایی قولی ئاوا بوو. ھێزە چەکدارەکانی کۆماری دژە کوردی ئیسلامی، بە بەردەوامی …

زۆرتر بخوێنەوە »

رێکخراوی تەندروستی جیھانی: رێژەی گیرۆدەبووان لە ئێران نزیک بە ٧٥ ھەزار کەسە

کاربەدەستێکی رێکخراوی تەندروستی جیھانی کە ھەفتەی رابردوو سەردانی تارانی کردبوو رایگەیاندووە کە، ئەو رێژەیەی کاربەدەستانی رژیمی ئێران سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاویان کردووەتەوە تەنیا یەک لە سەر پێنجی رێژەی راستەقینەیە و ئێمە پێمان وایە رێژەی گیرۆدەبووان نزیک ٧٥ ھەزار کەسە. بە پێی راپۆرتی ھەواڵنێریی رۆیتێرز، دکتۆر ریک بێرنان رۆژی دووشەممە ٢٦ی رەشەممە پاش راگەیاندنی ئەم ھەواڵە، ھۆکاری کەم بوونی بڵاوکردنەوەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

کۆچی دوایی فەریبۆرز رەئیس دانا بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی مانگی رەشەممە، دوکتۆر فەریبۆرز رەئیس دانا، ئابووریناسی سۆسیالیست، نووسەر و توێژەری ئابووری و ئەندامی ھەڵکەوتووی ناوەندی نووسەرانی ئێران پاش ٦ رۆژ دەستەویەخە بوونی نەخۆشی کۆرۆنا، کۆچی دوایی کرد. فەریبۆرز رەئیس دانا لەدایکبووی ساڵی ١٣٢٧ی ھەتاویی لە شاری تاران، مامۆستای بەشی ئابووری زانکۆی تاران و ئەندامی ناوەندی نووسەرانی ئێران بوو، کە خوێندنی لە ئاستی دوکتۆرا و زانستی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەمڕۆ چوار کەسی دیکە لە سەقز و سەرپێڵ زەھاو بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

٢ ھاوڵاتی دیکە لە شاری سەقز و ٢ ھاوڵاتیش لە شاری سەرپێڵ زەھاو بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا. بە پێی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنە مەدەنیەکانەوە بڵاو بوونەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی رەشەممە بەرانبەر ١٤ی مانگی مارس، ٢ ھاوڵاتی دیکە لە شاری سەقز کە یەکێکیان ژنێکی تەمەن ٦٥ ساڵ بوو بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە و ئەمەش لەحاڵێکدایە …

زۆرتر بخوێنەوە »

چوار کەسی دیکە لە سەقز بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

چوار ھاوڵاتی دیکە لە شاری سەقز بە ھۆی گیرۆدەبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا. بە پێی راپۆرتی ھەواڵنێرییە سەربەخۆەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی رەشەممە و لە ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھاوڵاتی بەساڵاچووی دیکە بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا لە شاری سەقز کۆچی دواییان کردووە. بە پێی ئامارە نافەرمیەکان، تا ئێستا لە شاری سەقز ١٩ کەس بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان …

زۆرتر بخوێنەوە »

کۆچی دوایی ژنێکی دیکە لە شاری سەقز بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا

ھاوڵاتیەکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی وەجیھە شێخ جگەری بە ھۆی گیرۆدەبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، کۆچکردوو وەجیھە شێخ جگەری ٦٢ ساڵ تەمەن، خوشکی پێشمەرگەیەکی گیانبەختکردووی نێو ریزەکانی کۆمەڵە بە ناوی نەجمە شێخ جگەری سیمای خۆڕاگر و ھەڵکەوتووی نێو سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامی بوو، کە لە ئاکامدا لە لایەن جەلادانی رژیمەوە لەسێدارە …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیانلەدەستدانی ھاوڵاتیەکی خەڵکی بۆکان بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا

ھاوڵاتیەکی خەڵکی بۆکان بە ھۆی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. بە پێی ھەواڵێ کە بە ھەواڵدەریی ژاگرۆس پۆست گەیشتووە، دوێنێ یەکشەممە ١١ی مانگی رەشەممە،پێاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ بە ناوی حوسێن حەمەشوان خەڵکی ئاوایی ئیسکی بەغدا، بە هۆی تووشبوون بە پەتای کرۆنا لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان گیانی لەدەست داوە. هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تەرمی ناوبراو نەدراوەتەوە بە بنەماڵەکەی. شایانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران ھۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ١١ وڵاتی جیھانە

رێکخراوی جیهانی تەندرووستی ڕایگەیاند ٩٧ کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا لە ئێرانەوە بۆ یازدە وڵات ڕۆیشتوون. تێدروس ئادهانوم، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی ڕۆژی هەینی ٩ ڕەشەمە ڕایگەیاند بە بڕوای ئەو ڕێکخراوە مەترسیەکانی بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە گەلێک زۆرە بەڵام تا ئێستاش ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی باسی لە جیهانی بوونەوەی ئەو ڤایروسە نەکردووە. ئادهانوم وتیشی: ئەوەی ئێمە دەیبینین، بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا …

زۆرتر بخوێنەوە »

مەترسی دیپۆرت کردنەوەی چالاکێکی سیاسی کورد لە تورکیەوە بۆ ئێران

چالاکێکی سیاسی کورد لە گرتووخانەی تورکیە لە بەردەم مەترسی دیپۆرت کردنەوە بۆ ئێراندایە. بەپێی ھەواڵێک کە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، چالاکێکی سیاسی کوردی خەڵکی کامیاران بە ناوی جەھاندار قودوسی ( ئەردەڵان) ٣٤ ساڵ تەمەن، روژی پێنجشەممە ٢٠ی فێبریە لە شاری ئێستانبول لە وڵاتی تورکیە دەستگیر و راپێچی زیندان کراوە. جەھاندار قودوسی چالاکی سیاسی، رۆژی رابردوو لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە پەناخواز دادگایی …

زۆرتر بخوێنەوە »

تعداد کشتە شدگان قیام آبانماە بیش از ٤٨٠٠ نفر است

بنا بە اسناد منتشرە در آبانماە ٤٨١١ تن از مردم بپاخواستە در ایران بە دست رژیم جمھوری اسلامی کشتە شدەاند. این سند مھم درحالی افشا می شود کە پیشتر خبرگزاریھای بین المللی تعداد کشتە شدگان را ١٥٠٠ تن اعلام کردە بودند.

زۆرتر بخوێنەوە »