پێنج شه‌ممه‌ 19 ته‌مموز 2018
ماڵەوە / هەواڵ (پەڕە 30)

هەواڵ

سنە.. رێگریی لە بەڕێوەچوونی كۆنسێرتی یەڵدا عەباسی دەكرێت

بڕیاربوو كچە هونەرمەندی كورد كە لەكوردانی پارێزگای خوراسان لە شاری سنە كۆنسێرتێك ساز بكات كە بەرپرسانی رژیم لەو شارە رێگری لێدەكەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

20 بەندكراوی سیاسی پشتیوانی لە سەعید شێرزاد دەكەن

٢٠ زیندانیی دیکە پشتیوانیی خۆیان لە مانگرتنی سەعید شێرزاد دەربڕی كە نزیكەی 40 رۆژە مانی لەخواردن گرتووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

کۆڵبەرێکی دیکەی كورد گیانی لەدەست دا

كۆڵبەرێكی كورد لە سنورەكانی كوردستان بەهۆی راوەدونانی هێزەكانی رژیمی ئیسلامی لە شاخێكەوە دەكەوێتە خوارەوە‌و بەسەختی برینداردەبێت‌و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست دەدات.

زۆرتر بخوێنەوە »

سەعید شێرزاد: مانگرتنەكەی من شەخسی نیە‌و بەردوام دەبم

سەعید شێرزاد، زیندانی سیاسی كورد كە لەزیندانی رەجایی شار لە رۆژی 17ی سەرماوەزەوە مانی لەخواردن گرتووە‌و لێوەكانی دووریوەتەوە، رایدەگەیەنێت لەمانگرتن بەردوام دەبێت، چونكە “مانگرتنەكەی شەخسی نیە”.

زۆرتر بخوێنەوە »

كرێكارێكی كورد بەهۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەستدا

رۆژی پێنجشەممە 23ی بەفرانبار، كرێكارێكی كورد خەڵكی ئاوایی بێسارانی شاری مەریوان بەهۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

پەكەكە: گەریلا لە شەنگال ناكشێتەوە

كۆمیتەی دیپلۆماسی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) رایدەگەیەنێت ‌ “ده‌بێ شه‌نگال له‌ لایه‌ن شه‌نگالیه‌كانه‌وه‌ به‌ریوه‌ببرێت و له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی خودی شه‌نگاله‌وه‌ بپارێزرێت”.

زۆرتر بخوێنەوە »

هاجەر پیری كۆتایی بەمانگرتنەكەی هێنا

بەندكراوی سیاسی كورد، هاجەر پیری پاش ئەوەی بۆ بەندێكی دیكەی زیندانی تەورێز گواسترایەوە كۆتایی بە مانگرتنەكەی هێنا.

زۆرتر بخوێنەوە »

سێیەمین سمیناری رۆژهەڵاتی كوردستان لە ئاڵمان بەڕێوەدەچێت

بڕیارە رۆژی 4/2/2017، سێیەمین سمیناری رۆژهەڵاتی كوردستان، پرس، راڤە، رێگە، لە ژێر ناونیشانی “رۆژهەڵاتی كوردستان، نەخشەرێگا” لە شاری فرانكفۆرتی ئاڵمان بەرێوەبچێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

ڤیدیۆ.. سەدان كەس بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیان لەبەردەم زیندانی ئێڤین كۆبوونەوە

دوێنێ دووشەممە سەدان كەس لە هەڵسوڕاوانی مەدەنی بۆ پشتیوانی لەمانگرتنی ئارەش سادقی باقی زیندانیانی مانگرتوو لەبەردەم زیندانی ئێڤین لەتاران كۆبوونەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

“عومەری خاوەر”ی رۆژهەڵاتی كوردستان ماڵئاوایی لە ژیان كرد

قادر مولانپور یەلێک له بریندارەکانی شیمیایی شاری سەردەشت له ۷ی پوشپەری ۱۳٦۷مالئاوایی له ژیانکرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

سنە.. بنەماڵەیەك لە بكوژی كوڕەكەیان خۆش دەبن

پاش ئەوەی لەسەر هەوڵی ئەنجومەنی كەمپینی (بەخشش) بنەماڵەی ئەبولقاسمی لەشاری سنە لە بكوژی كوڕەكەیان خۆش بوون، دوێنێ لەگۆڕستان گۆڕی قوربانییەكە گوڵباران كرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

27 رۆژە مانگرتنی كرێكارانی كشت‌و سەنعەتی مەهاباد بەردەوامە

كرێكارانی موجتەمەعی سەوزی مەهاباد بۆ ماوەی 27 رۆژ لەبەردەم شوێنی كارەكەیان كۆبوونەتەوە خوازیاری وەرگرتنی حەقدەستەكانیانن كە لە جۆزەردانی 94ەوە وەریان نەگرتووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

سەقز.. كچێكی تەمەن 19 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە كچێكی تەمەن 19 ساڵ لە گەڕەكی ساڵح ئاوای شاری سەقز خۆی خنكاند‌و بەمەش ژمارەی ئەو كەسانەی لە دە مانگی رابردوودا لە سەقز خۆیان كوشتووە گەیشتە 16 كەس.

زۆرتر بخوێنەوە »

هەڵسوڕاوێكی كرێكاریی كورد گیانی لەمەترسیدایە

بێهنام ئیبراهیم زادە هەڵسوڕاوی كرێكاری بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە بارودۆخی زیندان مانی لەخواردن گرتووە‌و بەهۆی هەڕشەی كوشتنەوە گیانی لەمەترسیدایە.

زۆرتر بخوێنەوە »

وێنە.. لەئێران زیندوەكان لە ناو گۆڕدا دەژین

رۆژنامەیەكی بەناوبانگی ئێران بە بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك لەسەر ئەوكەسانەی بەهۆی هەژارییەوە لەناوگۆڕدا دەژین هەرا دەنێتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »