سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

زیندانیەکی سیاسی کورد لە زیندانی زەنجان ئازاد کرا

زیندانیەکی سیاسی کورد دوای ١٢ ساڵ بەندکران بەمەرج لە زێندانی زەنجان ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خاکەلیوەی ١٤٠٠، وەحید نەبی زاده، زیندانی سیاسی خەڵکی سەڵماس دوای تێپەڕاندنی ١٢ ساڵ لە سزای ٢٥ ساڵ زیندانێک کە بەسەریدا سەپاوە، ئازادیی مەرجداریی بۆ دەرکرا و لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زەنجان ئازاد کرا.

وەحید نەبی زادە خەڵکی گوندی “گوڵ ئەدەم”ی سەڵماس ساڵی ١٣٩٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر و لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری خۆی بە سەرۆکایەتی دادوەر نەورووزی بە تۆمەتی دژایەتی خودا (موحاریبه) لە ڕێگای ئەندامیەت لە حزبێکی کوردستانی سزای سێدارەی بەسەردا سەپا و ئەم سزایە دواتر لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە هەڵوەشایەوە و بۆ ٢٥ ساڵ زیندان کەم کرایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …