پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024

دیبەیتی نێوان 5 سكرتێری كۆمەڵە‌و دیموكرات لە دیداری مێری

رۆژی سێشەممە 25ی ئۆكتۆبری 2016، شەشەمین دیداری ئەنستیتۆتی توێژنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست (مێری) لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو

لە پانێلێكدا هەریەك لە ئیبراهیم عەلیزادە (سكرتێری رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران – كۆمەڵە)، خالید عەزیزی (سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان)، مستەفا هیجری (سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران)، عومەر ئیلخانیزادە (سكرتێر كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان)‌و عەبدوڵا موهتەدی (سكرێتری كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران) بەشداربوون.

لەپانێلەكەدا سەبارەت بە بارودۆخی ئێران‌و ناوچەكە‌و كوردستان‌و لەمپەرەكانی بەردەم دروست نەبوونی بەرەیەكی كوردستانی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن هەر پێنج حیزبەكەوە خرایە بەر باس.

بابەتی هاوپۆل

برافراشتن پرچم سوختەی بازگشت گشت ارشاد، توسط زنان پائین کشیده می شود

گشت ارشاد برای مدت کوتاهی در جریان و پس از انقلاب زن، زندگی، آزادی در …