ته‌رمی بێ گیانی چالاکێکی سیاسی خەڵکی سەردەشت لەهەولێر، دیتراوە

ته‌رمی بێ گیانی چالاکێکی سیاسی خەڵکی سەردەشت لەهەولێر، دیتراوە

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، تەرمی بێ گیانی چالاکوانێکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە ناوی «ئەحمەد بێخەم» لە ئاپارتمانێك لە شاری هه‌ولێر له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

بە پێی لێدوانی بەرپرسانی ئاسایشی هەولێر شوێنەواری ئەشکەنجەدان بەسەر جەستەی ئه‌و چالاكه‌ سیاسیه‌ به‌ ڕوونی دیاره‌ وگومان دەکرێت نێوبراو بە ئەشکەنجە کردن، گیانی لەدەست داوە.

«ئەحمەد بێخەم» ناسراو بە «هەڤاڵ کەژوان» چالاکی سیاسی خەڵکی سەردەشته‌ و چەندین ساڵە کە لە هەولێر ژیان ده‌كات.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی « ئەحمەد» چەندین جار پەیوەندی لەگەڵ دەگرن بەڵام وەڵامێک ناگرن، دوایی دوو ڕۆژ لەلایەن پۆلیسەوە پەیوەندی بە بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ کراوە و هەواڵی کوژرانیان پێ ڕاگەیاندوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …