یه‌ك شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2023

گوشار بۆسەر چالاكێكی سیاسی لە شاری سەقز

چالاكێكی سیاسی لە شاری سەقز ماوەیەك كە ماوەیەك لەوەپێش لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەركرابوو پاش دادگایی كردن بە دانانی بارمتەی 70 ملیۆن تمەنی ئازادكرا.

ئەم هاوڵاتیە ناوی هادی كوڕی سەی عەباسە كە بە ناوی هادی سەی عەباس دەناسرێت دانیشتووی گەڕەكی قەرەچیاوای شاری سەقزە كە ماوەی 5 ساڵ لەوەپێش لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات بە تاوانی چالاكی سیاسی دەسبەسەرو حوكمی یەكساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپا.

ناوبراو پاش ئەو چەند ساڵە چەندین جار داوای پێداچوونەوەی بە حوكمەكەی كردووە‌و تا ئێستا دۆسیەی ناوبراو درێژەی هەیە.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە ماوەی مانگێك لەوەپێش لە لایەن مەئمورانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشكرایە سەر ماڵەكەیان‌و بە بیانووی ئەوەی چەك‌و تەقەمەنی لە ماڵەوە راگرتووە ویستیان دەسبەسەری بكەن، بەڵام پاش پشكینی ماڵەكەی بۆیان دەركەوت كە هیچ چەك‌و تەقەمەنیەك لە ماڵی ناوبراودا نیە.

بنەماڵەی هادی سەی عەباس دەڵێن، دەست‌و پێوەندیەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەقز بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان كە دۆسیەی ساختە بۆ كوڕەكەیان دروست بكەن.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.