شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2017
ماڵەوە / كولتوور / ئێران: ‘له‌یلا حاته‌می داوای لێبوردنی کردووه’

ئێران: ‘له‌یلا حاته‌می داوای لێبوردنی کردووه’

هه‌واڵنێریه‌کانی کۆماری ئیسلامی دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی به‌شێک له به‌رپرسانیی فه‌رهه‌نگیی ئێران به ماچکردنی ژیل ژاکوب له لایه‌ن ئه‌و سینه‌ماکاره ناسراوه‌وه، باس له ‘داوای لێبوردنی’ ئه‌که‌ن له خه‌ڵکی ئێران.

دوای ئه‌وه‌ی له‌یلا حاته‌می سینه‌ماکاری ناسراوی ئێرانی وه‌ک یه‌کێک له داوه‌رانی فێستیڤاڵی که‌ن به‌شداریی 67ه‌مین خولی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ی کرد، له ده‌سپێکی کرانه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ژیل ژاکوب ده‌ستی دایه‌وه‌و ماچی کرد؛ و‌ه‌ک هه‌موو ئاماده‌بوونه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ئێرانییه‌کان له‌ بۆنه‌و رێوڕه‌سمه‌کاندا د‌ه‌ستدانه‌وه‌و ماچکردنی که‌سانی بیانی له‌لایه‌ن که‌سایه‌تیه ئێرانییه‌کانه‌وه قه‌ده‌غه‌یه‌و ئه‌و هه‌واڵه‌ش کاردانه‌وه‌ی به‌ربڵاوی به‌رپرسانی ئێرانیی لێکه‌وته‌وه‌.

هه‌واڵده‌ریی حکومه‌تیی ‘مهر’ له‌وباره‌وه بڵاوی کرده‌وه له‌یلا حاته‌می به بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامێک نیگه‌رانیی خۆی له‌و ماچکردنه ده‌ربڕیوه‌و داوای لێبوردنی کردووه ‘به بۆنه‌ی رووشاندنی هه‌ستی خه‌ڵکی ئێران’.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له زاری حاته‌می‌یه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه: ‘ له ساڵانی رابردوودا ده‌یان پێشنیارو حاڵه‌تی چوونه‌ده‌ره‌وه له ئێرانم بووه، به‌ڵام وڵاته‌که‌ی خۆم‌و کارکردن تێیدا گرنگتر بووه بۆم.’ له به‌شێکی تر له‌و په‌یامه‌دا گوایه حاته‌می وتوویه‌تی له هه‌موو ئاماده‌بوون‌و ده‌رکه‌وتنه‌کانم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات رێوشوێنه‌کانم پاراستووه، به‌ڵام ژیل ژاکوب له جێی باوکی منه‌و به هۆی پیرییه‌وه رێوشوێنه‌کانی ره‌فتار له‌گه‌ڵ خانمانی ئێرانی له‌بیر کردووه بۆیه یه‌کسه‌ر ده‌ستی له‌گه‌ڵ داومه‌ته‌وه‌و ماچی کردووم.

بابەتی هاوپۆل

ئێران: 8 سەربازی کورد لە ماوەی دوو مانگدا کوژراون

سەربازێکی کورد بە ناوی “تەوحید شەهلایی” خەڵکی شاری کامیاران بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.