دوو شه‌ممه‌ 6 ئایار 2024

هەواڵ

8 چالاكی فەرهەنگی لە پاوە بانگهێشتی ئیتلاعات كران

چەند رۆژ لەوەپێش 8 چالاكی فەرهەنگی لە شاری پاوە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت كران‌و پاش رۆیشتنیان بۆ ئەو ناوەندە خرانە ژێر لێپرسینەوەی توند. ئەو هەشت چالاكە فەرهەنگیە كە لە رۆژی 5ی گوڵانی ئەمساڵ ‌و لەسەر داوای رەسمی بەڕێوەبەرانی فستیڤاڵی ماچۆ لە باشوری كوردستان بەشدارییان لەو رێورەسمەدا كردبو‌و پاش گەڕانەوەیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كران. تا ئێستا دەرنەكەوتووە كە ئاراستەی لێپرسینەوەكانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ترمیناڵی گواستنەوەی مەریوان لە سەقز باشتر نیە

ماوەیەكە ترمیناڵی تایبەت بە گواستنەوەی موسافیران لە شاری مەریوان گوازراوەتەوە بۆ شوێنێكی دیكەی ئەو شارە كە بە هۆی بێ ئیمكانی‌و نالەباربوونی شوێنەكە هاوڵاتیان ناڕازین. پاش گواستنەوەی ترمیناڵی شاری مەریوان بۆ نزیك زانكۆی مەریوان هاوڵاتیان چاوەڕێی شوێنێكی باشتر بوون بەڵام ئەوەیكە دەبینرێت دۆخ‌و شوێنێكی خراپتر لە ترمیناڵە دەبینرێت‌و هاوڵاتیان لە نەبوونی ئیمكانات‌و شوێنی تایبەتی بیهداشتی‌و شوێن بۆ حەوانەوەیان ناڕازین. هاوڵاتیانی مەریوان‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

مانگرتنی كرێكارانی زەوب ئاسنی كوردستان لەبەردەم ئۆستانداری

رۆژی 29ی گوڵان كرێكارانی زەوب ئاسنی كوردستان لەبەردەم ئوستانداری شاری سنە بە هۆی بێكاركردنیان، لە كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان وەڕێخست. كرێكارانی زەوب ئاسن لەم كۆبوونەوە ناڕەزایەتیەدا خوازیاری گەڕانەوە بۆسەر كارەكانیان بوون كە دواتر كەوتنەبەر پەلاماری هێزەئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی، بەڵام خۆپیشاندەران پاشەكشەیان بە هێزەكان كردوو خۆیان گەیاندە ناو حەوشەی ئوستانداری. پاش ئەوە كەش‌و هەوای ناوشاری سنە بە تەواوی ئەمنیەتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ناڕه‌‌زایه‌تیی خه‌ڵکی مه‌ریوان به هاتوچۆی ترانزیتی مه‌رز به‌ناوشاردا

له ناڕه‌زایه‌تیی به تێکدانی ئاسایشی هاوڵاتییانی مه‌ریوان، خه‌ڵکی ئه‌و شاره له به‌رده‌م مه‌یان باری مه‌ریوان رێیان له ماشینه ترانزیتییه‌کان گرتووه‌و ناهێڵن به جاده‌ی سه‌ره‌کیی ناوشاردا تێپه‌ڕن.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوای 21ساڵ، زانکۆی پیرا_پزیشکیی مهاباد ته‌واو نه‌بووه

ماوه‌ی 21ساڵه یه‌که‌یه‌کی فێرکاری له شاری مهاباد له ژێرناوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چووه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای چه‌ند جار ناڕه‌زایه‌تیی هاوڵاتیان‌و گۆڕینی پرۆژه‌که تا ئێستاش که‌متر له نیوه‌ی کاره‌کانی ته‌واو بووه.

زۆرتر بخوێنەوە »

مەترسی بێكاربوونی کاسبکارانی کوردی سەر سنوور

ئەگەری ئەوە لە ئارادایە كە تا ماوەیەكی دیكە كۆڵبەران‌و كاسبكارانی سەر سنوور تووشی بێكاریی بن‌و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەڕەشەی هێزەچەكدارەكانی سپا. بە پێی ئەو هەواڵانەی كە بڵاو دەبنەوە پێدەچێت هێزەكانی سپای كۆماری ئیسلامیی تا ماوەیەكی دیكە بە بیانووی كۆنتڕۆڵكردنی بواری ئەمنیەتی سنوورەكان هێزێكی زۆر رابكێشنە ئەو شوێنانە‌و ئەمەش مەترسی بێكاربوونی سەدان‌و هەزاران كۆڵبەرو كاسبكاری كوردی لێدەكەوێتەوە كە لەو رێگەوە ژیانیان …

زۆرتر بخوێنەوە »

دۆخی نالەباری ترمیناڵی ناوەندیی سەقز رەخنەی شارۆمەندانی لێكەوتەوە

دۆخی نالەباری ترمیناڵی سەقز‌و بێ بایەخكردنی لە لایەن بەرپرسانی پەیوەندیداری كۆماری ئیسلامیی‌و نەبوونی ئیمكانات‌و شوێنی تایبەت بۆ موسافیران، رەخنەی هاوڵاتیانی لێكەوتەوە. سەرەڕای لانیكەم 250 هەزار كەس دانیشتووی شاری سەقز‌و پێداویستیەكانی سەفەركردنیان، بەڵام ئەو شارە خاوەنی ترمیناڵێكی نالەبارو بێ شوێنی ‌و تەنانەت بیناكانی ئەوندە كۆن بوون كە لەوانەیە تووشی كارەساتیش بێتەوە لە گرینگترین كێشەكانیان دەتوانین ئاماژە بە نەبوونی شوێنێكی شیاو بۆ …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران داوای راده‌ستکردنی موجاهدین‌ی له عێراق کرد

له دیدارێکی نێوان سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی کۆماری ئیسلامی، سادق لاریجانی له‌گه‌ڵ مه‌دحه‌ت مه‌حمود سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای دادوه‌ریی عێراق داوای راده‌ست کردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی موجاهدینی خه‌ڵکی کردووه بۆ ئێران.

زۆرتر بخوێنەوە »

راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه هه‌واڵێکی ئیتلاعات به درۆ ئه‌خاته‌وه

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه راگه‌یاندنه‌کانی کۆماری ئیسلامی له زاری و‌ه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه بڵاویان کرده‌وه تیمێکی 3که‌سیی کۆمه‌ڵه‌یان به تۆمه‌تی کرده‌وه‌ی تێرۆریستیی 4ساڵی رابردووی مهاباد ئاشکراو ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه.

زۆرتر بخوێنەوە »

كوژرانی ژنێك لە ئاوایی نایسەری سنە

رۆژی هەینی 26ی گوڵان ژنێكی تەمەن 35 ساڵ لە ئاوایی نایسەر سەر بە شاری سنە بە شێوەیەكی نامرۆڤانە كوژرا. مەعسومە ئەحمەدی خەڵكی ئاوایی سیاناوێ‌و خاوەنی منداڵێكە كە بە وتەی شایەتحاڵەكان لە شوێنی كوژرانیدا، براكەی بینراوە. تا ئێستا زانیاریەكی ئەوتۆ لە بابەت چۆنیەتی روودانی كوشتنی ئەو ژنە لەبەردەستدا نیە، بەڵام شایەحاڵەكان باس لەوەدەكەن پێدەچێت ئەو ژنە بە دەستی براكەی كوژرابێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

نەبوونی شوێنێكی شیاو بۆ یاری منداڵانی شنۆیی

تاقە شوێنێكە وەك یاریگای منداڵان لە شاری شنۆ كەڵكی لێوەردەگیردرێت نە خاوەنی ئیمكاناتی شیاوە‌و نە شوێنێكە بۆ ئەوەی منداڵان بتوانن بە دڵێكی خۆشەوە تێیدا یاری بكەن. لەوانەیە نەبوونی یاریگایەك بۆ منداڵان لە شنۆ ناڕەزایەتی دایكان‌و باوكانی لێنەكەوتبێتەوە بەڵام هەندێك لە چالاكانی مەدەنی ئەو شارە باس لەوەدەكەن بەرپرسانی شارەكە هیچ سەرنجێكیان نەداوەتەدابینكردنی یاریگایەكی منداڵان‌و بەردەوام خەریكی پڕكردنی گیرفانی خۆیانن. ئەوەی لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران: گەڵاڵەی تاوانی سیاسی بەڕێ دەكرێتە مەجلیس

وتەبێژی كۆمیسیۆنی حقووقی قەزایی مەجلیسی شورای ئیسلامی باسی لە بەڕێكردنی گەڵاڵەیەك كرد كە بەو پێیە تاوانی سیاسی تێیدا پێناسە دەكرێت. محەمەد عەلی ئەسفنایی وتەبێژی كۆمیسیۆنی حقووقی قەزایی مەجلیس سەبارەت بە دوایین بارودۆخی پێڕاگەیشتن بە گەڵاڵەی تاوانی سیاسی‌و پێناسەكەی ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارە پێناسەكردنی ئەم تاوانە لە لایەن كۆمیسیۆن‌و دەزگای قەزایی بخرێنە پاڵ یەكتر‌و پاش لێكۆڵینەوە ئەنجامێكی دروستی لێ بهێندرێتە دەرەوە. ناوبراو …

زۆرتر بخوێنەوە »

كرێكارانی موخابراتی دەیان پارێزگای ئێران ناڕەزایەتی دەردەبڕن

نوێنەرانی موخابراتی ئاواییەكانی چەندین پارێزگای ئێران رۆژی شەممە 27ی گوڵان لە ناڕەزایەتی بە دۆخی هەڵپەسێردراو‌و بیمە‌و حەقدەستەكانیان لە بەرانبەر ناوەندی موخابراتی شاری تاران كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان وەڕێخست. یەكێك لە كرێكاران رایگەیاند، لەم كۆبوونەوەدا زیاتر لە 400 كرێكار بەشدارییان كردووە‌و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە كێشە‌و گرفتەكانیان بوون. بە پێی گەڵاڵەیەكی پەسەندكراو لە مەجلیسی ئێران بڕیار بوو لە سەرەتای ساڵی نوێی هەتاویی داواكاریی كرێكارانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

خەسارەكانی دۆسیەی ناوكیی لە خەڵكی ئێران

دۆسیەی ناوكیی كۆماری ئیسلامیی لە ماوەی ساڵانی رابردوو لە لایەن هێزە جیهانیەكانەوە وەك پرۆژەیەكی مەترسیدار باسی لێكراوە ساڵانە زیاتر لە 160 ملیارد دۆلار زیانی بە خەڵكی ئێران گەیاندووە. محەمەد جەهرومی وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی لە دەوڵەتی ئەحمەدینژاد دانی بەوەدا نا كە لەم ساڵانەی دۆسیەی ناوكیی خەسارێكی زۆری لە دانیشتووانی ئێران داوە. ئەمە یەكەمجارە كە بەرپرسێكی كۆماری ئیسلامی باسی لە زیانەكانی دۆسیەی …

زۆرتر بخوێنەوە »