پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

ئێران: گەڵاڵەی تاوانی سیاسی بەڕێ دەكرێتە مەجلیس

وتەبێژی كۆمیسیۆنی حقووقی قەزایی مەجلیسی شورای ئیسلامی باسی لە بەڕێكردنی گەڵاڵەیەك كرد كە بەو پێیە تاوانی سیاسی تێیدا پێناسە دەكرێت.

محەمەد عەلی ئەسفنایی وتەبێژی كۆمیسیۆنی حقووقی قەزایی مەجلیس سەبارەت بە دوایین بارودۆخی پێڕاگەیشتن بە گەڵاڵەی تاوانی سیاسی‌و پێناسەكەی ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارە پێناسەكردنی ئەم تاوانە لە لایەن كۆمیسیۆن‌و دەزگای قەزایی بخرێنە پاڵ یەكتر‌و پاش لێكۆڵینەوە ئەنجامێكی دروستی لێ بهێندرێتە دەرەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا بڕیارە پاش پێداچوونەوەی كۆتایی ئەم گەڵاڵە لە لایەن كۆمیسیۆن‌و دەزگای قەزایی، دەرئەنجامەكەی رادەستی كۆمیتەی پەیوەندیدار بكرێت.

بە پێی هەواڵەكان، كۆی گشتی گەڵاڵەی تاوانی سیاسی لە كۆمیسیۆنی حقووقی قەزایی مەجلیس پەسەندكراوە‌و بڕیارە ئەندامانی كۆمیسیۆن خاڵ‌و بەخاڵ پێداچوونەوە بەم گەڵاڵەیە بكەن.

شایانی باسە، لە پاش هاتنەسەركاری كۆماری ئیسلامیەوە تا پەسەندكردنی ئەم گەڵاڵەیە تاوانی سیاسی لە كۆماری ئیسلامی ئێراندا پێناسەیەكی نەبووە‌و ئەگەر كەسێك لە بواری بیركردنەوەدا جیاوازیەكی لە خۆی نیشان دابێت، ئەوا بە دژی كۆماری ئیسلامی‌و بنەماكانی دەناسراو تاوانبار بەرەوڕووی سزای قورس دەبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.