هه‌ینی 29 ئه‌یلول 2023

مانگرتنی كرێكارانی زەوب ئاسنی كوردستان لەبەردەم ئۆستانداری

رۆژی 29ی گوڵان كرێكارانی زەوب ئاسنی كوردستان لەبەردەم ئوستانداری شاری سنە بە هۆی بێكاركردنیان، لە كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان وەڕێخست.

كرێكارانی زەوب ئاسن لەم كۆبوونەوە ناڕەزایەتیەدا خوازیاری گەڕانەوە بۆسەر كارەكانیان بوون كە دواتر كەوتنەبەر پەلاماری هێزەئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی، بەڵام خۆپیشاندەران پاشەكشەیان بە هێزەكان كردوو خۆیان گەیاندە ناو حەوشەی ئوستانداری.

پاش ئەوە كەش‌و هەوای ناوشاری سنە بە تەواوی ئەمنیەتی كراو بە سەدان كەس لە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بەردەم ئوستانداری‌و شوێنە ناوەندیەكانی شاری سنەیان خستەژێر كۆنتڕۆڵی ئەمنیەتی خۆیانەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.