سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

هەواڵ

رێكخراوی نێودەوڵەتی: ئێران فریوكارانە لە گەمارۆكان خۆی دەرباز دەكات

گروپی تایبەت بە چاودێریكردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكیدا رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەكی فریوكارانە لە حاڵی خۆدەربازكردن لە گەمارۆكانە. هەواڵنێریی رۆیتێرز رۆژی دووشەممە 22ی گوڵان لە هەواڵێكی تایبەتدا دوایین راپۆرتی ئەو گروپەی كە بەرپرسایەتی چاودێریكردن بەسەر گەمارۆكانی سەر ئێرانی لەئەستۆیە نووسیویەتی، هەوڵەكانی ئێران لە بواری دابینكردنی نایاسایی كەرەسەی تایبەت بە بواری ناوكی‌و مووشەكی تا رادەیەك كەم بوەتەوە بەڵام درێژەی هەیە. …

زۆرتر بخوێنەوە »

پێشمەرگەیەكی پێشووی حیزبی دێمۆكرات بە تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

عومەر شوانی كوڕی عەبدوڵڵا شوان خەڵكی ناوچەی شنۆ‌و دانیشتووی شاری سۆران لە باشوری كوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا. پێشنیوەڕۆی یەكشەممە 11ی گوڵان پێشمەرگەیەكی پێشووی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان كە بۆ ماوەی 3 ساڵ پێشمەرگەی ئەو حیزبە بووە‌و دواتر بۆ درێژەدان بە ژیانی ئاسایی لە ناوچەی سیدەكان خەریكی كار بووە، رۆژی رابردوو بە هۆی تەقینەوەی مین لە تەمەنی 30 ساڵیددا …

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاكێكی سیاسی كورد لە شاری سنە دەسبەسەركرایەوە

فایەق تاشان وەرزشوان‌و چالاكی سیاسی پاش گەمارۆدرانی ماڵەكەی لە گەڕەكی حاجیاوای شاری سنە، سەرلەنوێ دەسبەسەرو راپێچی زیندان كرایەوە. ئەم چالاكە سیاسیە كوردە ساڵی رابردوو بە یەكساڵ زیندان مەحكوومكرا كە دواتر بە بارمتەی 200 ملیۆن تمەنی ئازاد كرا، بەڵام رۆژی شەممەی رابردوو 20ی گوڵان سەرلەنوێ دەسبەسەرو راپێچی زیندانی سنە كرایەوە. ناوبراو چەندین جار لە لایەن كاربەدەستانی دادگا داوای گەڕانەوەی بۆ زیندانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێعدامی 9 كەس لە ئەهواز

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی گوڵان 9 كەس لە زیندانی كارونی شاری ئەهواز حوكمی ئێعدامەكەیان جێبەجێ كرا. ئەم ئێعدامانە بە شێوەی بە كۆمەڵ ئەنجامدراوە‌و بە وتەی كارناسانی بواری مافەكانی مرۆڤ لە كاتی هاتنەسەركاری روحانی رەوتی ئێعدامەكان‌و بە تایبەت ئێعدامی بە كۆمەڵ لە ئێران زیادی كردووە. هاوكات رۆژی شەممە واتە 20ی گوڵان 11 كەسی دیكە لە زیندانی گەوهەردەشتی كەرەج لە سێدارەدران‌و چالاكانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

خوڕەم ئابادی لوڕستان لە ریزی 20 شاری ئالوودەی جیهاندایە

لە دوایین ریزبەندی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی، ناوی خوڕەم ئاباد لە نێوان 20 شاری ئالوودەی جیهاندا دەبینرێت. رێكخراوی تەندروستی جیهانیی ماوەیەك لەوەپێش ناوی ئالوودەترین شارەكانی جیهانی بڵاوكردەوە كە تێیدا ناوی خوڕەم ئاباد ناوەندی پارێزگای لوڕستانی تێدایە. ئەمە یەكەمین جار نیە كە شارەكانی ناو ئێران لە نێوان ئالوودەترین شارەكانی جیهاندان، بەڵكوو ساڵی رابردووش شاری ئەهواز لە ریزی ئالوودەترین شارەكانی جیهاندا بووەو هۆكارەكەشی …

زۆرتر بخوێنەوە »

بەرزبوونەوەی نرخی كرێ تەكسی لە شنۆ

ئەگەرچی تا ئێستا كاربەدەستانی لایەنی پەیوەندیدار بە شێوەی رەسمی نرخی كرێ تەكسیان رانەگەیاندووە، بەڵام لە رۆژانی رابردوو شۆفێر تەكسی تەلەفوونیەكانی شاری شنۆ بە جێی 700 تمەن بڕی 1000 تمەنیان لە موسافیرەكان سەندووە. هاوكات لەگەڵ ئەوە نرخی كرێی ئەو تەكسیانەی لە سەر راستەی شەقامەكاندا لە حاڵی گواستنەوەی موسافیرەكانن، لە 150 تمەن بەرزبوەتەوە بۆ 250 تمەن. پاش زیادبوونی 75 لەسەدی نرخی بەنزین‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی: كوردی زمان نییە و زاراوەیەكی زمانەكانی ئێرانە

كۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی، لە ماڵپەڕی خۆیدا بابەتێكی بە ناونیشانی “تێڕوانینێك بۆ پەیوەندییەكانی ئێران لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق” بڵاوكردووەتەوە، كە تێیدا بە ئاوڕدانەوە لەمێژووی دابەشكردنی كوردستان نووسراوە “كورد لە وڵاتانی توركیا، عێراق و سووریا كەمینەیەكی نەژادییە و لە ئێرانیش لە ماڵە گەورەی دایكیاندا دەژین”.

زۆرتر بخوێنەوە »

چواره‌مین ساڵیادی ١٩گوڵان به‌رزڕاگیرا

رۆژی پێنجشه‌مه ١٨گوڵان له هۆڵی محه‌مه‌دی مه‌لا  که‌ریم له سلێمانی، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد رێوڕه‌سمێکی بۆ به‌رزڕاگرتنی چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له‌سێداره‌دانی 5چالاکی سیاسیی له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین‌ی تاران به‌ڕێوه‌برد.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران: رێژەی تووشبوانی مادەی سڕكەر لە ئەفغانستان زۆرترە

ئەندامێكی كۆمیسیۆنی بێهداشتی مەجلیسی ئێران رایگەیاند، رێژەی ئەو كەسانەی لە ئێران تووشی مادەی سڕكەر هاتوون لە ئەفغانستان زۆرترە. محەمەد حەسەن قوربانی نوێنەری مەجلیس لە وڵامی پرسیاری ئەوەیكە ئایا هیچ ئامارێكتان لە بابەت تووشبونی منداڵان بە مادە سڕكەرەكان لەبەردەستدا وتی، لەم بارەوە ئامارێك لەبەردەستدایە بەڵام پێمخۆشە لەمبارەوە بێدەنگی رابگرم‌و تەنیا ئەوە دەڵێم كە ئامارەكان جێی نیگەرانیە. بە پێی ئامارە رەسمیەكان 1 …

زۆرتر بخوێنەوە »

نامەیەكی سەرئاوەڵای پەنابەرانی كورد لە توركیە بۆ حیزبە سیاسیەكانیان

رۆژی دووشەممە 15ی گوڵانی 1393 كۆمەڵێكی بەرچاو لە پەنابەرانی كورد لە توركیە بە نامەیەكی سەرئاوەڵا بۆ حیزبە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر كەمترخەمی بەرانبەر دۆخی ئەندام‌و لایەنگرانیان دەربڕی. ئەو پەنابەرانە كە چەند ساڵێكە چاوەڕێن كە لە رێی رێكخراوی یوئێن وڵامی ئەرێنیان پێ بدرێتەوە‌و بەڕێ بكرێنە وڵاتی سێیەم چەند پرسیارێكیان ئاراستەی حیزبەكانیان كردووە كە بریتیە لە: یەكەم: بۆچی لە ساڵی …

زۆرتر بخوێنەوە »

كرێكارێكی دیكەی رۆژهەڵاتی لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

رۆژی شەممە 13ی گوڵان كرێكارێكی رۆژهەڵاتی لە ئەنجامی رووداوی شوێنی كار لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا. یونس ئەحمەدی 30 ساڵ تەمەن، لە ناوچەی سیتەكی شاری سلێمانی بە هۆی برق گرتوویی گیانی لەدەستدا. ناوبراو خەڵكی ئاوایی پەنیرانی كامیارانە كە ماوەی چەند مانگێكە بە مەبەستی كار رووی لە هەرێمی كوردستان كردبوو. لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بە هۆی ئەو قەیرانە بێكاریەی لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

عەدنان حەسەنپوور لە ریزی قارەمانانی ئازادیی راگەیاندن لە جیهان

هاوكات لەگەڵ رۆژی جیهانی ئازادیی راگەیاندن واتە 13ی گوڵان، رێكخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور بۆ یەكەمین جار ریزبەندی 100 قارەمانی بواری رۆژنامەنووسی لە جیهان بڵاوكردەوە كە عەدنان حەسەن پوور رۆژنامەنووسی لاوی رۆژهەڵاتی لە‌و ریزەدایە. رێكخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور كە خاوەنی هەڵبژاردنی رۆژی جیهانی ئازادی راگەیاندنە هاوكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو لیستە 100 كەسیەی رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئەم 100 كەسە بە قارەمانەتی خۆیان خەبات بۆ پەرەسەندنی …

زۆرتر بخوێنەوە »

پێش بە بڵاوبوونەوەی كتێبێكی یرواند ئابراهامیان دەگیردرێت

جەنەتی لە وتاری رۆژی هەینی رابردووی خۆی هەڕەشەی ئەوەی لە وەزارەتی ئێرشاد كرد‌و‌و وتی، ئەوان دەبێ ئەوە بزانن كە وەزارەتی ئێرشادی ئیسلامین‌و نابێ مۆڵەت بە بڵابوونەوەی كتێبی نائیسلامی بدەن كە بڵاوبێتەوە. هەر بەم پێیە كتێبی ” كودەتا ” لە نووسینی یرواند ئابراهامیان‌و لە وەرگێڕانی دكتۆر ناسر زەرئەفشان كە لە لایەن دەزگای نەشر بڵاوكراوەتەوە‌و بڕیار بوو لە پێشانگایەكی كتێبی تاران نمایش …

زۆرتر بخوێنەوە »