دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

رێكخراوی نێودەوڵەتی: ئێران فریوكارانە لە گەمارۆكان خۆی دەرباز دەكات

گروپی تایبەت بە چاودێریكردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكیدا رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەكی فریوكارانە لە حاڵی خۆدەربازكردن لە گەمارۆكانە.

هەواڵنێریی رۆیتێرز رۆژی دووشەممە 22ی گوڵان لە هەواڵێكی تایبەتدا دوایین راپۆرتی ئەو گروپەی كە بەرپرسایەتی چاودێریكردن بەسەر گەمارۆكانی سەر ئێرانی لەئەستۆیە نووسیویەتی، هەوڵەكانی ئێران لە بواری دابینكردنی نایاسایی كەرەسەی تایبەت بە بواری ناوكی‌و مووشەكی تا رادەیەك كەم بوەتەوە بەڵام درێژەی هەیە.

راپۆرتەكە باس لەوەدەكات لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو تاران هەوڵیداوە بۆ ئەوەی هەندێك لوولەی تایبەت بە ئامێرە ناوكیەكان لە وڵاتی ئاڵمان بەدەست بهێنێت‌و ئێستاش ئەم دۆسیە لە ئاڵمان لە حاڵی بەدواداچووندایە.

ئەمریكا‌و هاوپەیمانانی ئوروپایی داوایان لە كۆماری ئیسلامی ئێران كردووە كە پرۆژەی گەشەی ئاوی قورسی ئەراك رابگرێت ئەگینا بەرەوڕووی سزا دەبێتەوە‌و ئەوانیش وتوویانە كە لەگەڵ گۆرانكاریی لە دامەزراوەی ئەراك كێشەیان نیە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.