یه‌ك شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2023

ئێعدامی 9 كەس لە ئەهواز

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی گوڵان 9 كەس لە زیندانی كارونی شاری ئەهواز حوكمی ئێعدامەكەیان جێبەجێ كرا.

ئەم ئێعدامانە بە شێوەی بە كۆمەڵ ئەنجامدراوە‌و بە وتەی كارناسانی بواری مافەكانی مرۆڤ لە كاتی هاتنەسەركاری روحانی رەوتی ئێعدامەكان‌و بە تایبەت ئێعدامی بە كۆمەڵ لە ئێران زیادی كردووە.

هاوكات رۆژی شەممە واتە 20ی گوڵان 11 كەسی دیكە لە زیندانی گەوهەردەشتی كەرەج لە سێدارەدران‌و چالاكانی مافی مرۆڤ باس لەوە دەكەن رێژەی ئێعدامی بەندكراوانی خوار تەمەن 20 لە زیادبووندایە.

دەوترێت تاوانی ئەو كەسانەی ئێعدامكراون قاچاخی مادە سڕكەرەكان بووە‌و باس لەوە دەكرێت بەشێكی ئەو كەسانەی لە سێدارەدران لە تەمەنی خوار 18 ساڵ تووشی تاوان هاتوون‌و پاش تێپەڕبوونیان بۆ 20 ساڵ حوكمەكەیان جێبەجێكراوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.