چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بەرزبوونەوەی نرخی كرێ تەكسی لە شنۆ

ئەگەرچی تا ئێستا كاربەدەستانی لایەنی پەیوەندیدار بە شێوەی رەسمی نرخی كرێ تەكسیان رانەگەیاندووە، بەڵام لە رۆژانی رابردوو شۆفێر تەكسی تەلەفوونیەكانی شاری شنۆ بە جێی 700 تمەن بڕی 1000 تمەنیان لە موسافیرەكان سەندووە.

هاوكات لەگەڵ ئەوە نرخی كرێی ئەو تەكسیانەی لە سەر راستەی شەقامەكاندا لە حاڵی گواستنەوەی موسافیرەكانن، لە 150 تمەن بەرزبوەتەوە بۆ 250 تمەن.

پاش زیادبوونی 75 لەسەدی نرخی بەنزین‌و 30 لەسەد زیادبوونی نرخی گازی سی ئێن جی كە پاش دەوری دووهەمی ئامانجداركردنی یارانەكان هاتە ئاراوە، نرخی كرێی تەكسی لە شاری شنۆ بە بڕی 43 لەسەد بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

شایانی باسە، لە ماوەی رابردوو نرخی كرێی گواستنەوەی موسافیر بۆ دەرەوەی شاری شنۆ لە ماوەی دەسپێكردنی ساڵی نوێ بە بڕی 20 لەسەد بەزربوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.