هه‌ینی 22 ئه‌یلول 2017
ماڵەوە / کوردستان / چواره‌مین ساڵیادی ١٩گوڵان به‌رزڕاگیرا

چواره‌مین ساڵیادی ١٩گوڵان به‌رزڕاگیرا

رۆژی پێنجشه‌مه ١٨گوڵان له هۆڵی محه‌مه‌دی مه‌لا  که‌ریم له سلێمانی، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد رێوڕه‌سمێکی بۆ به‌رزڕاگرتنی چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له‌سێداره‌دانی 5چالاکی سیاسیی له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین‌ی تاران به‌ڕێوه‌برد.رێوڕه‌سمه‌که کاتژمێر 15:30به کاتی هه‌ولێر له هۆڵی محه‌مه‌دی مه‌لا که‌ریم  به سرودی ئه‌ی ره‌قیب‌و خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ یادی 19گوڵان ده‌ستی پێکرد. دواتر کورته فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری له سه‌ر ژیان‌و ئه‌زمون‌و به‌سه‌رهاته‌کانی ئه‌و شه‌هیدانه پێشکه‌ش کرا. پاشان ر‌ه‌زا مه‌نوچێهری بابه‌تێکی له سه‌ر پرسی له سێداره‌دان له ئێران پێشکه‌ش کردو دوای ئه‌وه زه‌ینه‌ب بایه‌زیده وتارێکی له‌سه‌ر ره‌وشی به‌ندکراوانی ژن له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی پێشکه‌ش کرد.

دوابه‌دوای ئه‌وه‌ خه‌ڵاتێک له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌که‌وه به بنه‌ماڵه‌ی مامۆستای کۆچکردوو شێرکۆ بێکه‌س درا تا به‌و شێوه‌یه رێز له هه‌ڵوێستی بگیرێت دوابه‌دوای له سێداره‌دانی ئه‌و پۆله چالاکه له نووسینی هۆنراوه‌یه‌ک‌و ناوزه‌دکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران به ‘کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی’.

بابەتی هاوپۆل

ئێران: 8 سەربازی کورد لە ماوەی دوو مانگدا کوژراون

سەربازێکی کورد بە ناوی “تەوحید شەهلایی” خەڵکی شاری کامیاران بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.