دوو شه‌ممه‌ 6 ئایار 2024

هەواڵ

بەنزینی پێترۆشیمی كرماشان هۆكاری شێرپەنجەیە

رێكخراوی پاراستنی ژینگە لە راگەیەندراوێكی رەسمی ئاماژەی بەوەدا، ئەو بەنزینەی لە پێترۆشیمیەكانی ئێران بەرهەم دێن بە تەواوی پیس‌و هۆكاری بڵابوونەوەی شێرپەنجەن. لە راگەیەندراوەكە هاتووە، سەرەڕای ئەوەی كۆمەڵێكی بەرچاو بەڵگە لەم بابەتەوە هەیە بەڵام نەپاراستنی ستانداردە فەننی‌و ژینگەییەكان بۆ چۆنیەتی كەڵك وەرگرتن لە بەنزینی بەرهەمهێنراو لە ناوەندە پێترۆشیمیەكان، كاریگەری هەرە خراپ لەسەر تەندروستی شارۆمەندان دادەنێت. ئەم هوشدارەی رێكخراوی ژینگە لە كاتێكدایە …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەگەری وەلانانی شارەداری كرماشان بە هۆی ململانێی شورای ئیسلامیی

سەرۆكی شورای ئیسلامی كرماشان لە كۆوبونەوەیەكی هەواڵنێریدا رایگەیاند، ئەگەری وەلانانی شارەداری كرماشان لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو لە ئارادایە. خوسرەو زەرئەفشانی ئاماژەی بەوەدا، بنەمای كار لە هەر شارێك بە بەسیج كردنی خەڵك‌و كارمەندانی نێو شارەداری كرماشانە كە تا ئەم كاتە شارەدار ئەو كارەی ئەنجام نەداوە. سەرۆكی شورای شار دەڵێت، چەندین جار هوشدارمان داوەتە شارەدار‌و مۆڵەتی ئەوەمان پێداوە كە ئەو كارانەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

خوێندكارێك لە ئێران دەستی دایە خۆكوژیی

هەواڵنێریی چاودێری مافی مرۆڤی كوردستان رایگەیاند، حەمید شاحسەینی 22 ساڵ تەمەن‌و خوێندكاری یەكێك لە زانكۆكانی پارێزگای سمنان‌و خەڵكی ئاواییەكی سەر بە شاری گەرمسار، ئەمڕۆ شەممە 13ی گوڵانی 1393 كاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی بە هۆی هەژاری‌و نەبوونی توانایی ماڵی بۆ درێژەدانی خوێندن كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هاوكات رۆژی پێنج شەممەی رابردوو میلاد عەبدی كە لە یەكێك لە زانكۆكانی كرماشان لە حاڵی …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر پەرلەمانی ئوروپا

بڕیارە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو 18ی گوڵان، هاوپشتی بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران كە پێكهاتووە لە چەندین رێكخراوو ناوەند، كۆوبونەوەیەكی ناڕەزایەتی لە بەردەم پەرلەمانی ئوروپا بەڕێوەببات‌و مەبەست لەم كۆبوونەوەش ناڕەزایەتی دژی ئێعدام‌و لێدان‌و سووكایەتی بە بەندكراوانی سیاسی لە ئێران راگەیەندراوە. هاوپشتی بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاندووە، هاوكات لەگەڵ نەرمی نواندنی كۆماری ئیسلامی بەرانبەر رۆژئاوا‌و زلهێزەكان، بەڵام دەسبەسەركردنی بەربڵاوی شارۆمەندانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ناڕەزایەتی دژی گرانبوونی نرخی خانوو لە ئیسلام ئابادی رۆژئاوا

هەفتەی رابردوو كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵك لە شاری ئیسلام ئابادی رۆژئاوا، دژی بەرزبوونەوەی نرخی خانوو لە بەرانبەر فەرمانداری‌و ئیدارەی كاری ئەو شارە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد. جەماوەری ناڕازیی رەخنەیان لە بەرپرسان گرت بە هۆی ئەوەی هیچ دژكردەوەیەكیان بەرانبەر بەرزبوونەوەی نرخی خانوو نیە‌و لەمبارەوە كەمترخەمی دەنوێنن. بەهمەن سەفەری سەرۆكی ئیدارەی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لە بابەت ئەم خۆپیشاندانە رایگەیاند، لە راستیدا ناڕەزایەتی ئەم …

زۆرتر بخوێنەوە »

بینایەكی كۆنی شاری شنۆ ئاگری گرت

پاش نیوەڕۆی هەینی كاتژمێر 3:30 بە هۆی كەوتنەوەی ئاگر لە بینایەكی كۆن لە شاری شنۆ خەسارێكی زۆر وەبەر ئەو خانووە كەوت. خانووەكە چۆڵ بووە لە كاتی ئاگركەوتنەوە هیچ كەسی تێدا نەبووە بۆیە تەنیا خەساری ماڵی بەركەوتووە. پاش ئاگركەوتنەوەكە خەڵك بە هاوكاری هێزی ئاگركوژێنەوە توانیان ئاگرەكە رابگرن‌و پێش بە تەشەسەندنی بگرن. كۆمەڵێك لە هاوڵاتیانی شاری شنۆ رەخنەیان لە هێزەكانی ئاگركوژێنەوە گرتووە …

زۆرتر بخوێنەوە »

نووسینی ناڵەی جودایی لە لایەن خۆشنووسێكی سەقزی كۆتایی هات

ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 11ی گوڵانی 1393، دیوانی ناڵەی جودایی بەرهەمی بەناوبانگی مامۆستا هێمن كە لە لایەن هونەرمەند شارام شەمسی خۆشنووسی شاری سەقز بە خەتی نەستەعلیق نووسراوەتەوە، پەردەی لەسەر لادرا. شارام شەمسی بۆ یەكەمین جارە دیوانێكی شێعری كوردیی بە خەتی نەستەعلیق دەنووسێتەوەو ئەم كتێبە هاوكات لە لایەن دەزگای چاپ‌و بڵاوكراوەی محەمەدی لە شاری سەقز خرایە بەردەست هۆگرانی ئەدەبیات‌و بواری خۆشنووسی. …

زۆرتر بخوێنەوە »

سەفەرەكانی گالیوێر بە زمانی هەورامی چاپ دەكرێت

كتێبی داستانی ” سەفەرەكانی گالیوێر” كە لە لایەن هۆمایون محەمەد نژاد نووسەرو شاعیری هەورامی وەرگێردراوەتەوە سەر زمانی هەورامی، هاتە نێو بازاڕەوە. هومایون محەمەد نژاد بە وەرگێڕانی ئەم كتێب داستانە كە سێهەمین بەرهەمی گەورەی ئەدەبی جیهانە ئاستی بواری ئەدەبی هەورامانی بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزتر كردەوە. ئەم كتێبە لە گوڵانی ساڵی 1393ی هەتاویی لە لایەن دەزگای بڵاوكراوەی ئەوین لە شاری مەریوان بڵاوكرایەوە. …

زۆرتر بخوێنەوە »

مانگرتنی کرێکاره رۆژهه‌ڵاتیه‌کان له باشوور له ناڕه‌زایه‌تیی به دواکه‌وتنی موچه‌کانیان

ئه‌مڕۆ هه‌ینی کرێکارانی کارگه‌ی ‘ئیزمیر ستیل’ له نێوان سلێمانی-چه‌مچه‌ماڵ له ناڕه‌زایه‌تی به دواکه‌وتنی موچه‌ی مانگانه‌یان ده‌ستیان دایه مانگرتن. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه کرێکارانی کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مێڵگردی ‘ئیزمیر ستیل’ به هۆی دواکه‌وتنی مووچه‌ی دوومانگیانه‌وه د‌ه‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. سه‌رچاوه‌که ئه‌‌و‌ه‌شی ئاشکرا کردووه که  زۆربه‌ی کرێکاران خه‌نڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و هندستانن‌و سوورن له سه‌ر مانگرتنیان تا جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌که‌یان. سه‌رچاوه‌که ژماره‌ی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دهها فعال کارگری در تهران بازداشت شدند

به گزارش‌ فعالین کارگری از ایران نیروهای امنیتی و انتظامی، با حمله به دو تجمع کارگران در محل “وزارت کار و رفاه اجتماعی” و “پایانه آزادی تهران”، ده‌ها نفر از اعضای “اتحادیه آزاد کارگران ایران” و “سنديکای کارگران شرکت واحد اتوبوس رانی تهران و حومه” را بازداشت کرده‌اند.

زۆرتر بخوێنەوە »

پژاک سیستێمی سه‌رۆکایه‌تیی گۆڕی بۆ هاوسه‌رۆکی

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان رایگه‌یاندووه سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆی‌و سه‌رۆکه‌که‌ی گۆڕیوه‌و ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی دوای کۆنگره‌ی چواره‌می خۆی له مانگی رابردوودا هێناوه‌ته ئاراوه.

زۆرتر بخوێنەوە »

قاچاخچیه‌ک به 12کیلۆگره‌م ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه گیرا

به گوێره‌ی هه‌واڵێک که به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه سێشه‌مه‌ی رابردوو که‌سێکه به‌ناوی لوقمان کوڕی حه‌مه سدیق خه‌ڵکی باغی شایگان‌ی مهاباد له نزیک ورمێ به 12 کیلۆ مه‌وادی شیشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.

زۆرتر بخوێنەوە »

رێگای که‌ربه‌لا به کوردستاندا تێده‌په‌ڕێت

رێگای سه‌ره‌کیی تاران بۆ که‌ربه‌لا که له ماوه‌ی 34ساڵی رابردوودا خه‌ونێکی گه‌وره‌ی کۆماری ئیسلامی بووه خه‌ریکه دێته دی. پرۆسه‌ی دروستکردنی جاده‌یه‌کی جووتسایدی بێ به‌ربه‌ست میکانیزمێکی به‌رده‌وام بووه بۆ گه‌یشتن به‌و ئاواته‌و له دوای رووخانی رژیمی سه‌دام حسێنیشه‌وه کۆماری ئیسلامی هه‌موو هه‌وڵه‌کانی بۆ خستووه‌ته گه‌ڕ.

زۆرتر بخوێنەوە »

چه‌کدارانی کوردی کۆماری ئیسلامی کۆنگره ده‌گرن

له کۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌کاریی چه‌کداره کورده‌کانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی کامیاران، که‌ریم پیری به‌ڕێوه‌به‌ری قایمه‌قامیه‌تی کامیاران رایگه‌یاندووه له حاڵی ئاماده‌کاریدان بۆ گرتنی یه‌که‌مین کۆنگره‌ی چه‌کداره کورده‌کانی کۆماری ئیسلامی که به ‘پێشمه‌رگه موسڵمان’ ناسراوه.

زۆرتر بخوێنەوە »

چین‌و روسیه مانۆڕی هاوبه‌شی سه‌ربازیی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن

وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین رایگه‌یاندووه هێزه ده‌ریاییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌و ئه‌رته‌شی روسیه له نێوان 20 بۆ 30ی ئه‌م مانگه (مه‌ی) له که‌ناراوه‌کانی شاری شانگهای مانۆڕێکی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

زۆرتر بخوێنەوە »

ایران به حمایت از تروریسم دولتی جهان محکوم شد

وزارت امور خارجه آمریکا در گزارش سالانه خود در باره تروریسم جهانی می‌گوید که حملات وابستگان به گروه القاعده در خاورمیانه و آفریقا در حال افزایش است که این تهدیدی برای آمریکا و متحدانش است.

زۆرتر بخوێنەوە »