شه‌ممه‌ 21 ته‌مموز 2018
ماڵەوە / جیهان / چین‌و روسیه مانۆڕی هاوبه‌شی سه‌ربازیی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن

چین‌و روسیه مانۆڕی هاوبه‌شی سه‌ربازیی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن

وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین رایگه‌یاندووه هێزه ده‌ریاییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌و ئه‌رته‌شی روسیه له نێوان 20 بۆ 30ی ئه‌م مانگه (مه‌ی) له که‌ناراوه‌کانی شاری شانگهای مانۆڕێکی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.
ده‌نگی چین بڵاوی کردووه‌ته‌وه ئه‌م نمایشه رووی له هیچ وڵاتێکی دیاریکراو نییه، ته‌نها بۆ ئاماده‌یی زیاترو هاوکاریی باشتری نێوان هه‌ر دوو سوپای چین‌و روسیه‌یه.
له ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌ی قه‌یرانی ئۆکراین‌و سزا ئابوورییه‌کانی سه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران‌و شه‌ڕی ناوخۆیی سوریه به ئاشکرا چین‌و روسیه به‌ره‌ی ئێران‌و سوریه‌یان  قایم کردووه‌‌و دژ به هه‌ڵوێسته‌کانی رۆژاوا چه‌ند بڕیارنامه‌ی دژ به سوریه‌یان ڤێتۆ کردووه که ئه‌وه‌ش جێی ره‌خنه‌ی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بووه.

بابەتی هاوپۆل

شەپۆلی دەستبە سەر کردنی هاوڵاتیانی کورد لە شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاوڵاتییانی کورد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاوڵاتیی دیکەی خەڵکی …