سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

هەواڵ

حیزبە رۆژهەڵاتیەكان دووهەم كۆبوونەوەی خۆیان بەڕێوەبرد

كۆبوونەوەی سەركردایەتیی پێنچ حیزب‌و رێكخراوی سیاسیی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ تاوتوێ كردن‌و بەدواداچوونی بڕیارەكانی كۆبوونەوەی یەكەم ‌و دوایین بارودۆخی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای زنجیرە تێكهەڵچوونە چەكدارییەكانی ئەم دواییانە، ئێستا لە كۆبوونەوەدان.

زۆرتر بخوێنەوە »

لایەنگرانی داعش لە ئیستانبول هێرشیان كردە سەر خوێندكارە كورد و چەپەكان /بە وێنە

بۆ جارێكی دیكە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو دوێنێ یەكشەممە 7ی مانگی رەزبەر لایەنگرانی داعش هێرشیان كردە سەر زانكۆی ئیستانبول و هەوڵیاندا بڕۆنە نێو ئەو زانكۆە.

زۆرتر بخوێنەوە »

لاوانی سنە بەرانبەر بە فیلمی “چ” وەدەنگ هاتن

ژمارەیەك لە چالاكانی سیاسی شاری سنە بەرانبەر بە فیلمی “چ” وەدەنگ هاتن و بە بەرزكردنەوەی پلاكاردگەلێكی ناڕازیانە هەڵوێستی خۆیان بەرانبەر بەو فیلمە و چەواشەكاریی و بێ رێزیی بە بزاوتی شۆڕشگێڕانەی كوردستان دەربڕی.

زۆرتر بخوێنەوە »

لە جوانڕۆ تێكهەڵچوون لە نێوان هاوڵاتیان و هێزەكانی كۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە

هەواڵە گەیشتووەكان بە زاگرۆس پۆست باس لەوە دەكەن كە، لە ماوەی رۆژانی رابردوو لە نێوان هاوڵاتیان و هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری جوانڕۆ تێكهەڵچوون لە ئاڵۆزیی هاتووەتە ئاراروە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ژمارەیەك لە بنەماڵەی قوتابیانی شاری كامیاران ناڕەزاییان دەربڕی

لە درێژەی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، بنەماڵەی هەندێ لە قوتابیانی شاری كامیاران لە ناڕەزایی بە كەم و كۆڕی لە خزمەتگوزاریی بێهداشتی نێو قوتابخانەكان ناڕەزاییان دەربڕیوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دووكاندارانی شاری بانە بەرانبەر بە باجگیری هێزەكانی دەوڵەت ناڕەزاییان دەربڕی

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، دووكاندارێكی فرۆشتنی كەلوپەلی ناوماڵ لە شاری بانە راگەیاندووە كە یەكێك لە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی دووكانی ئەو كەسە و ژمارەیەك لە دووكانداری شارەكەی كردووە و داوای دانی پارەی زۆرەملێ كردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ناڕەزایی لە قوتابخانە و زانكۆەكانی شاری سنە هاتە ئاراوە

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، رۆژی یەكشەممە 6ی مانگی رەزبەر ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری شاری سنە، لە ناڕەزایی بە نەبوونی بەرنامە لە شێوازی كاری مامۆستایانی ئەو زانكۆیە ناڕەزاییاندەبڕیوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

تا ئیستاش یارمەتیەكانی‌ خە ڵكی‌ بۆكان رەوانەی‌ شنگال نەكراون

دوای‌ مانگێك تا ئیستا یارمەتیەكانی‌ هاوڵاتیانی‌ شاری‌ بۆكان بۆ شنگال، رەوانەی‌ باشووری‌ كوردستان نەكراوەو‌ ئەو یارمەتیانە لە لایەن مانگی‌ سووری‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستی‌ بە سەردا گیراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

چارەنووسی 2 ژنە چالاكی دەستگیركراوی كورد نادیارە

دوو ژنە چالاكی كورد كە بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كراون تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. مەهناز حەكیمی ژنە چالاكی سیاسی كورد كە زیاتر لە 3 مانگە دەستگیر و رۆژی 28ی خەرمانانیش گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ، هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە. حەكیمی بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانیە نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران …

زۆرتر بخوێنەوە »

ناوی زیندانیانی سیاسی و ئایینی مەحكوم بە ئێعدامی كورد ئاشكرا كرا

ئێستاكە 20 كەس لە زیندانیانی سیاسی كوردی مەحكوم بە ئێعدام  لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدان كە بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ حیزبە رۆژهەڵاتیەكان لەوانە (كۆمەڵە، دێمۆكرات و پژاك) ئەو حوكمەیان بەسەردا سەپاوە. هەروەها 32 زیندانی ئایینی دیکه که 30 کەسیان حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوه له زیندانەکانی ئێراندان.

زۆرتر بخوێنەوە »

كوردانی نۆروێژ خۆپیشاندانێكیان بەڕێوەبرد

رۆژی سێشەممە 23ی سێپتامبری 2014ی زایینی لە لایەن بەشێك لە كوردانی نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژ خۆپیشاندانێك بۆ پشتیوانی لە خەبات و خۆڕاكری خەڵكی رۆژئاوای كوردستان و بەتایبەت شاری كۆبانی و گریلاكانی یەپەگە و لە دژی چەكدارەكانی داعش بەڕێوەبرد.

زۆرتر بخوێنەوە »