چوار شه‌ممه‌ 8 ئایار 2024

هەواڵ

ناڕەزایی كرێكارانی كارخانەی “فولادی زاگرۆس” لە قوروە

كرێكارانی “كارخانەی فولادی زاگرۆس” لە ناڕەزایەتی بە پەسەندكردنی حوكمی دەركردنیان لە لایەن لیژنەكانی دیاریی كردن چارەسەر كردنی ناكۆكی ئیدارەی كار لە شاری قوروە لە رۆژهەڵاتی كوردستان، ناڕەزاییان دەربڕی و سكاڵایان بۆ دیوانی باڵای ئیعداڵەتی ئیداری هەناردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دۆخی نالەباری زیندانیەكی سیاسی كوردی مانگرتوو

زیندانیەكی سیاسی كورد بە ناوی عەلیڕەزا رەسوڵی كە لە زیندانی ورمێ (دەریا) كە تووشی نەخۆشیەكی سەختی خوێنڕێژی گیرۆدە بووە و ماوەی 5 رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن، لە دخێكی زۆر نالەباردا دەژیت.

زۆرتر بخوێنەوە »

كوژران و بریندار بوونی سەدان كەس بە هۆی هێرشەكانی ئەمڕۆ لە سوریە

بە پێی دوایین ئاماری چاودێری مافی مرۆڤ لە سوریە، ئەمڕۆ بە هۆی هێرشە ئاسمانیەكانی هێزە هاوپەیمانەكان بۆ سەر چەكدارە ئیسلامیەكان لە سوریە 70 كەس لە چەكدارانی داعش و 50 كەس لە چەكدارانی پەیوەندیدار بە ئەلقاعێدە كوژراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

كارەساتی ژینگە لە ئێران بێ كۆتاییە

جێگری كاروباری وەزیری وزەی كۆماری ئیسلامی ئێران وتی: بە هۆی ئەوەیكە 78% لە دەشتەكانی ئێران بەرەو لەنێوچوون دەڕۆن، یەكێك لە پەسەندكراوەكانی شورای باڵای ئاو دابەزاندنی 25% بەكارهێنانی ئاو لە بەشی كشت و كاڵدایە.

زۆرتر بخوێنەوە »

رێژەى چەكدارە خۆجێیەكانی كۆماری ئیسلامی لە كوردستان/ بە وێنه

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 31ی مانگی خەرمانان بە بۆنەی هەفتەی دفاعی مۆقەدەس كە لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە دیاریی كراوە، چەكدارە خۆجێیەكانی سەر بە دەوڵەت لە شار و گوندەكانی كوردستان دەستیان دایە مانۆڕيان داوەو رێژە رۆیشتن.

زۆرتر بخوێنەوە »

خەڵكی زیاتر لە 160 وڵاتی جیهان ناڕەزاییان دەربڕی

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی رۆیتێرز، زیاتر لە 160 وڵاتی جیهان، لە ناڕەزایی بە كەمتەرخەمی سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی كەش و هەوا، لە سەروبەندی دانیشتنی ساڵانەی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، ناڕەزاییان دەربڕی. ئەم خۆپیشاندانە مێژووییە كە رێژەكەی 310 هەزار كەس خەمڵێندراوە، لە شاری نیۆیۆرك لە وڵاتی ئەمریكا بەڕێوە چووە و چاوەڕوان دەكرێ كاریگەریی تایبەتی خۆی لەسەر سەرنجدان بە دۆخی كەش و هەوا دابنێت. هاوكات …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیری و بێ سەروشوێن بوونی هاوڵاتیەكی خەڵكی پیرانشار

هاوڵاتیەكی كوردی خەڵكی شاری پیرانشار لە رۆژهەڵاتی كوردستان نزیك بە 70 رۆژە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانەوە دەستگیر و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە. بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، ئازاد ئەرزەن نزیك بە 70 رۆژ لەوەپێش لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانەوە لە زێدی خۆی واتە شاری پیرانشار دەستبەسەر و گواسترایەوە بۆ شوێنێكی نادیار.   ئەم هاوڵاتیە كوردە تا ئێستا …

زۆرتر بخوێنەوە »