داعش دەیان كەس لە چەكدارە كوردەكانی خۆی كوشتووە

گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە “داعش” لە شارۆچكەی “تەل حەمیس” لە رۆژئاوای كوردستان دەیان ئەندامی خۆی كوشتووە.
بە پێی راپۆرتی كەناڵی رووداو، بەهۆی ئەوەی ئەو چەكدارە كوردانەی نێو داعش لەكاتی هێرشكردنە سەر ئاواییەكانی دەوروبەری شارۆچكەی “تەل حەمیس” لە رۆژئاوای كوردستان، ناڕەزاییان درەبڕیوە و وتوویانە نابێت ئەو ئاواییانە تاڵان بكرێن و خەڵكی بێتاوان بكوژرێت، هەر بەو هۆیەوە لە لایەن بەرپرسانی باڵای خۆیانەوە تیرباران كراون رێژەی كوژراوەكان 40 كەس بووە.

شارۆچكەی تەل حەمیس 30 كیلۆمتر لە شاری قامشلۆی سەنتەری كۆبانی دوورە  لە ماوەی رۆژانی راببردوودا لەلایەن چەكدارانی داعش گەمارۆدراو دەستی بەسەرداگیرا، بەشی زۆری ئاواییەكانی دەوروبەری ئەو شارۆچكەیەش تاڵانكران.
دەوترێ، ئەو چەكدارە كوردانەی داعش ناڕەزاییان دەربڕیوە و وتوویانە لەبەر ئایینی ئیسلام هاتوونەتە نێو داعش و نەهاتوون كورد بكوژن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.