دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

كرێكارێكی بۆكانی لە شاری هەولێر گیانی لەدەستدا

جۆشكارێكی خەڵكی شاری بۆكان لەكاتی كاركردن و بەهۆی بەربوونەوەی لە بینایەكی شاری هەولێر، گیانی لەدەستدا.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی كوردپا، رۆژی دووشەممە رێەوتی 31 مانگی خەرمانان، بەربوونەوە لە بینایەكی نیوەكارە لەشاری هەولێر مەرگی كرێكارێكی كوردی بەناوی “كورووش ئارخوون” كوڕی محەممەدرەسووڵ و خەڵكی ئاوایی ” سەرا”شاری بۆكانی لێكەوتەوە.

ئەو كرێكارە كوردە بە هۆی دۆخی نالەباری ژیان و نەبوونی كارێكی شیاو لە رۆژهەڵاتی كوردستان رووی لەهەرێمی كوردستان كردبوو.
چالاكانی كرێكاری لەو باوەڕەدان، كە لە هەرێمی كوردستان هیچ یاسایەك بۆ پشتیوانی لە چینی كرێكار بوونی نییە و ئەو مەسەلەیەش دۆخی كرێكاران بەتایبەت كرێكارانی بیناسازی لەگەڵ دژواری و گیروگرفت بەرەوڕوو كردۆتەوە.

زۆربەی ئەو كرێكارە ئێرانیانەی كە لەهەرێمی كوردستان سەرقاڵی كرێكارین لە رێگەی نایاساییەوە كار دەكەن و لە مافەكانی وەك بیمە و خانەنشینی بێبەرین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.