هەواڵ

سوید: سمیناری گۆڕانكاریەكانی ناوچە‌و داهاتووی ئێران دەستیپێكرد

پاش بڵاوبوونەوەی راگەیاندراوی كۆنگرەی نەتەوەكانی ئێرانی فیدراڵ لە بابەت بەڕێوەچوونی سمینارێك لە وڵاتی سوید، ئەم سمینارە ئەمڕۆ شەممە كارەكانی خۆی دەسپێكرد. ئەم سمینارە كە بە بەشداری 16 حیزب‌و رێكخراوی سەر بە نەتەوە جۆراوجۆرەكان، رۆژنامەنووسان، چالاكانی سیاسی سەربەخۆو كەسانی ئەكادیمی دەستیپێكرد، هۆكارەكانی قەیرانی هەمەلایەنە لە حكوومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و داهاتووەكەی دەداتە بەر باس‌و لێكۆڵینەوە. ئاسۆ ساڵح چالاكی سیاسی كورد‌و نوێنەری حیزبی …

زۆرتر بخوێنەوە »

وتووێژە ناوكیەكان بێ ئەنجام كۆتاییان هات

دەوری چوارەمی وتووێژە ناوكیەكانی ئێران‌و هێزە جیهانیەكان لە شاری ویەن پێتەختی ئۆتریش سەر لەئێوارەی رۆژی هەینی بێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هات. عەباس عەراقچی جێگری وەزیری كاروباری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێكی هەواڵنێریی لە ویەن رایگەیاند، مەبەست لەم وتووێژانە ئامادەكردنی رەشنووسێك بوو كە بە سەرنجام نەگەیشت. كاربەدەستێكی باڵای ئەمریكا لە ویەن ئاماژەیان بەوەدا هێشتا جیاوازی‌و ناكۆكیەكی هەرە گرینگ لە نێوان هەڵوێستی دوو …

زۆرتر بخوێنەوە »

درێژەی خاوێنكردنەوەی ژینگە لە شاری شنۆ

دەیان قوتابی‌و مامۆستای قوتابخانەكان لە شاری شنۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستان درێژە بە رەوتی خاوێنكردنەوەی ژینگە دەدەن‌و رێگە نادەن ئەم بوارە رابوەستێت. پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو لە لایەن 200 قوتابی لە ئاواییەكانی كانی سۆرك‌و بێمزورتێ چالاكیەكی بەربڵاوی ژینگەپارێزی بەڕێوەچوو، رۆژی رابردوو واتە هەینی 26ی گوڵان كۆمەڵێكی بەرچاو لە موعەلیمان‌و قوتابیانی دەبیرستانی موعەلیم لە شاری شنۆ پاش سەردانێكی زانستی لە سەیرانگای میراوێ …

زۆرتر بخوێنەوە »

خەڵكی روانسەر داوای لێبوردنی بنەماڵەیەكی قوربانی لە ئێعدامیەك دەكەن

كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵكی شاری روانسەر لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لە هەوڵێكی بێوێنە‌و هەمەلایەنەدا‌و بە وەڕێخستنی رەوتێكی گشتگیر داوایان لە بنەماڵەی قوربانیەك كرد بۆ ئەوەی تاوانبار عادڵا محەمەدی لە ئێعدام ببورێت. پاش نیوەڕۆی 25ی گوڵان كۆمەڵێكی زۆر لە بازاڕیان‌و چالاكانی مەدەنی‌و كەسایەتیە جۆراوجۆرەكانی شاری روانسەر پاش بەشداریكردنیان لە سەر گۆڕی ئومید مورادی لە گۆڕستانی ئەو شارە، لە چاوپێكەوتن‌و داواكاریەكی گشتی، خوازیاری …

زۆرتر بخوێنەوە »

دژكردەوە بەرانبەر بەرپرسی كۆمیتەی ئیمدادی شاری شنۆ

ماوەیەك لەوەپێش‌و لە چەندین وتووێژی جیاوازدا بەرپرسی كۆمیتەی ئیمداد لە شاری شنۆ ئاماژەی بەوەدا كە شاری شنۆ هیچ هەژار‌و دەست تەنگێكی تێدا نەماوە. بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دژكردەوەی هەندێكی لە چالاكانی سیاسی‌و مەدەنی ئەو شارەی لێكەوتەوە‌و ئەوان وێڕای بەدرۆخستنەوەی قسەی بەرپرسی كۆمیتەی ئیمداد ئاماژەیان بەوەكردووە كە ئەو لێدوانەی ناوبراو بە تەواوی ناڕاست‌و تەنیا بۆ چەواشەكردنی توێژی هەژار لە شاری شنۆیە. هاوكات …

زۆرتر بخوێنەوە »

لە ساڵڕۆژی كیمیابارانی سەردەشت سپای پاسداران كەشی ئەمنیەتی دروست دەکات

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی بۆردومانی كیمیایی شاری سەردەشت كۆمەڵێكی بەرچاو لە شاخەوانانی ئەو شارە بە مەبەستی رێزلێنان لە قوربانیانی ئەو كارەساتە رێورەسمێكیان بەڕێوەبرد. لەم رێورەسمەدا كە بەرزاییەكانی چیاكانی سەر گۆمێ بەڕێوەچوو شاخەوانەكانی بە هەڵدانی چادر لەو شوێنە ئامادە بوون بەڵام دوابەدوای ئەوە هێزێك لە سپای پاسداران‌و ئیدارەی ئیتلاعات بە خێرایی خۆیان گەیاندە ئەو شوێنە‌و كۆنتڕۆڵێكی توندی ئەمنیەتیان بەسەر ئەو شوێنەدا پێكهێنا. …

زۆرتر بخوێنەوە »

سنە … لە رێورەسمێکی جەماوەریدا رێز لە شاعیر جەلالی مەلەکشا گیرا

رۆژی هەینی 26ی گوڵانی 1393 لە شوێنی گەشیاریی كێوی ئاویەر لە شاری سنە رێورەسمێكی تایبەت بە شێعرو گۆرانی بەڕێوەچوو. لەم رێورەسمەدا شاعیری گەورەو بەناوبانگی كورد مامۆستا جەلال مەلەكشا بە خوێندنەوە شێعر كۆڕەكەی رازاندەوە‌و هاوكات هونەرمەندی گۆرانیبێژ عادڵ هەورامی‌و سەفاخانی چەندین گۆرانی پێشكەشكرد. هەر بەو جۆرەی كە بڕیار بوو ئەو رێورەسمە لە ئاویەر‌و بە شێوەی كراوە بەڕێوەچوو كە تێیدا هەموو هاوڵاتیان …

زۆرتر بخوێنەوە »

د. سەردار عەزیز: من هیچ هیوایه‌کم به لاوان و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئێرانی نیه

دکتۆر سەردار عەزیز، نوسەر و مامۆستای زانکۆ لە ئیرلەند دەڵێت زۆرێک قومار له سه‌ر کۆمه‌ڵگای مه‌‌ده‌نی ئێرانی و به‌رگری لاوانی ئێران ده‌كه‌ن بۆ بردنی ئێران به ئاراسته‌یه‌كی تردا به‌ڵام ئەو دەڵێت “من هیچ هیوایه‌کم به لاوان و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئێرانی نیه”.

زۆرتر بخوێنەوە »

کۆبوونه‌وه‌ی ئاشتۆن‌و زه‌ریف به‌ڕێوه‌چوو

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه کۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی نێوان محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌و‌ه‌ی کۆماری ئیسلامی‌و کاترین ئه‌شتۆن به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئوروپا له ڤیێن کۆتایی پێهات.

زۆرتر بخوێنەوە »

سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ ‘سۆما’ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی لێکه‌وته‌وه

دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی رزگارکردنی کرێکاره گیرخواردووه‌کانی له کانی ‘سۆما’ درێژه‌ی کێشاوه‌ که‌سوکاری قوربانیان هێرشیان کرده سه‌ر ئۆتۆمبێلی ئه‌ردۆغان‌و ئه‌ویان به تاوانبار زانیوه له کاره‌ساتی ته‌قینه‌وه‌ی کانه‌که‌دا.

زۆرتر بخوێنەوە »

بۆكان: 7 كەس بە هۆی هەورە برووسكە بوونە قوربانیی

رۆژی رابردوو بە هۆی هەورە برووسكە لە بۆكان 7 كەس بوونە قوربانیی كە تێیدا 2 كەسیان ژن بوون. دوو كەس لەو 7 قوربانیە كە ژن بوون‌و بە مەبەستی كاری مووچەو مەزرا رۆیشتبوونە دەورەبەری شاری بۆكان لە ئاكامی بەرزبوونی ئاستی هەورە بریسكەكە گیانیان لەدەستدا. دەوترێت یەكێك لەو دوو ژنە دووگیان بووە‌و پاش وەبەركەوتنی ئەو هەورە بریسكە گیانی لەدەستدەدا‌و بەمشێوە دەبێ بڵێین …

زۆرتر بخوێنەوە »

چواره‌مین کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان تا مانگێکی تر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

رۆژی یه‌کشه‌مه‌ی رابردوو به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌کاریی زیاترو رێکه‌وتن له سه‌ر کات‌و شوێنی ته‌واوی به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌مین کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچه کۆبوونه‌وه‌ی به‌رینی نێوان سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کان به‌ڕێوه‌چوو.

زۆرتر بخوێنەوە »