یه‌ك شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ ‘سۆما’ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی لێکه‌وته‌وه

سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ ‘سۆما’ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی لێکه‌وته‌وه

دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی رزگارکردنی کرێکاره گیرخواردووه‌کانی له کانی ‘سۆما’ درێژه‌ی کێشاوه‌ که‌سوکاری قوربانیان هێرشیان کرده سه‌ر ئۆتۆمبێلی ئه‌ردۆغان‌و ئه‌ویان به تاوانبار زانیوه له کاره‌ساتی ته‌قینه‌وه‌ی کانه‌که‌دا.

به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی وزه‌ی تورکیه ژماره‌ی ئه‌و کرێکارانه‌ی له‌م رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 282 که‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌و چاره‌نووسی ده‌یان کرێکاری تر هێشتا نادیاره.

ئه‌گه‌رچی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشتر 3رۆژ ماته‌مینی گشتیی راگه‌یاندبوو به‌ڵام به ده‌رکه‌وتنی له شوێنی رووداوه‌که که‌سوکاری کرێکاران هێرشیان کرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌ی‌و نه‌یانهێشت دابه‌زێت. ئه‌ردۆغان ئه‌و رووداوه‌ی به ئاسایی‌و رووداوی کار له‌قه‌ڵه‌م داوه‌و که‌م‌وکورتیی کاربه‌ده‌ستانی له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پاراستنی گیانی رێکارانی ره‌دکردووه‌ته‌وه.

سه‌ندیکا کرێکارییه‌کانی تورکیه رایان گه‌یاندووه له ناڕه‌زایه‌تیی به‌ که‌موکورتیی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن.

به گوێره‌ی هه‌واڵنێریی یورونیوز له ئیستانبوڵ دوێنێ‌و ئه‌مڕۆ چالاکانی کرێکارانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان رێکخست‌و هێزه ئه‌منیه‌کان روبه‌ڕویان بوونه‌وه.

ئه‌وترێت هۆکاری ته‌قینه‌وه‌ی کان‌ی ‘سۆما’ له رۆژاوای تورکیه شۆرتی ئێلێکتریکی‌ بووه‌و له ئاکامدا رێگه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له کرێکاره‌کان گیراوه‌و گازێکی زۆری Co2 چووه‌ته ناو کانه‌که‌و بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی کرێکاره‌کان.

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …