پێنج شه‌ممه‌ 2 ئایار 2024

هەواڵ

ژاپۆنیەكان یارمەتی گۆلی ورمێ دەدەن

جێگری كاروباری ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاند، گروپێك لە كارناسانی ژاپۆنی رۆژی شەممە 12ی رێبەندان سەردانی گۆلی ورمێ دەكەن‌و لەوبارەوە لێكۆلێنەوەیەك ئەنجام دەدەن. ئەو گروپە پێشتر لە چەندین چالاكی جۆراوجۆری وەك كۆنتڕۆڵكردنی قەیران‌و بوومەلەرزە‌و بەكارهێنانی ئاو لە ئێران بەشداریان كردووە. گۆلی ورمێ‌و ئەو گرفتانەی بۆی هاتە پێشەوە، لە ماوەی چەندن ساڵی رابردوو تا ئێستا‌و سەرەڕای جێگۆڕكێكردنی دوو سەرۆك كۆمار لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

عومەر ئیلخانیزادە: بۆ یەكگرتنەوەی كۆمەڵە ئەگەری زۆر بۆ ئەوە دادەنێم سەردەكەوین

بە پێی هەواڵێكە لە سایتی رەسمی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بڵاو بوەتەوە، عومەر ئیلخانیزادە سكرتێری ئەو حیزبە لە بابەت پرسی یەكگرتنەوەی دوو لایەن كۆمەڵە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەری زۆر بۆ ئەوە دادەنێم كە لەو پرۆسەدا یەكدەگرینەوە. ماوەیەكە باسی یەكگرتنەوەی دوو لایەنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان‌و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە راگەیاندنەكان‌و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا دەبینرێت‌و وردە وردە باسەكانیان بە شێوەی رەسمی بڵاو دەبێتەوە. …

زۆرتر بخوێنەوە »

مه‌ریوان: گوشار بۆ سه‌ر خوێندکاران په‌ره‌ی سه‌ندووه

به پێی دوایین زانیارییه‌کان چاره‌نووسی دانا له‌نجاوایی خوێندکاری چالاکی مه‌ریوان نادیاره‌و له رۆژانی رابردوودا ده‌یان خوێندکاری تریش له‌و شاره بانگهێشتی ئیتلاعات کراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

له سلێمانی کۆنفرانسی پشتیوانی له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی رۆژاوا به‌ڕێوه‌چوو+ وێنه

دوێنێ چوارشه‌مه له هۆڵی هۆتێل په‌رێژی سلێمانی، کۆنفرانسێک به به‌شداریی 30رێکخراو له سه‌رتاسه‌ری کوردستانه‌وه بۆ پشتیوانی له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی رۆژاوای کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو چالاكی فەرهەنگیی لە ئەهواز ئێعدامكران

هاشم شەعبانی نژاد‌و هادی راشدی دوو هەڵسووڕاوی فەرهەنگیی عەرەب لە شاری رامشیری ئەهواز ئێعدامكران‌و سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن ئێعدامی ئەو دوو چالاكە رۆژی یەكشەممەی رابردوو ئەنجامدراوە‌و ئەمڕۆ بنەماڵەكانیان ئاگاداركراونەتەوە. بە پێی هەواڵی كەمپێنی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی، حوكمی ئێعدامی هاشم شەعبانی نژاد هادی راشدی دوو چالاكی بواری فەرهەنگیی لە شاری رامشیر لە لایەن لقی 32ی دیوانی باڵا تەئیدكراوە‌و هاوكات …

زۆرتر بخوێنەوە »

هەوڵەكان بۆ یەكگرتنەوەی ریزەكانی كۆمەڵە چڕ دەبێتەوە

ماوەیەكە گفتوگۆی نێوان كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران‌و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان دەستیپێكردووەو دوو لایەن لەسەر ئەو بڕوایەن كە پێویستیەكانی ئەمڕۆی بزوتنەوەی كوردیی لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەخوازێت كە هەوڵبدرێت بۆ یەكڕیزی نێوان ماڵی كورد‌و لەوانە كۆمەڵە. عەبدوڵا موهتەدی سكرتێری گشتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی رێبەندان لە میانەی وتووێژێكدا لە كەناڵی تەلەفیزیۆنی خۆیان واتە رۆژهەڵات تی ڤی ئاماژەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

هێند: دەستدرێژیی كرایە سەر مێرمنداڵێكی كچی ئێرانی

پۆلیسی هێند رۆژی سێشەممە 8ی رێبەندان رایگەیاند، پیاوێك لە ناوچەی توریستی گوا هەڵكەوتوو لە باشوری رۆژئاوای هێند دەسبەسەركراوە كە بە دەستدرێژیی كردنەسەر كچێكی 4 ساڵ تەمەنی ئێرانی تاوانبار كراوە. بە وتەی پۆلیسی هێند، رۆژی دووشەممە 7ی رێبەندان پیاوێكی 32 ساڵ تەمەن لە ئاوایی باكووری ئارپورا بە هێرشكردن بۆسەر كچێكی 4 ساڵ تەمەن كە خەڵكی ئێرانەو هاوڕێ لەگەڵ دایكی بە مەبەستی …

زۆرتر بخوێنەوە »

نرخی سووتەمەنی لە ئێران دوو ئەوندە بەرز دەبێتەوە

ئەحمەد تەوەكولی ئەندامی كۆمیسیۆنی بەرنام‌و بووجەی مەجلیس رایگەیاند، لە ساڵی داهاتوو نرخی كەرەسەی سووتەمەنی دوو ئەوندە بەرز دەبێتەوە. هاوكات كاربەدەستانی دەوڵەتی رووحان لە مانگەكانی رابردوو چەندین جار رایانگەیاندووە، دەوڵەتی توانای دانی یارانەكانی نیە، بۆیە لە مانگەكانی داهاتوو پرۆژەی كەمكردنەوەی یارانەكان لە هەیئەتی دەوڵەت دەدرێتە بەر باس‌و لێكۆڵینەوە. بە پێی ئەم گەڵاڵەی دەوڵەتی رووحانی لانیكەم 25 ملیۆن كەس لە وەرگرتنی یارانەكان …

زۆرتر بخوێنەوە »

چاودێرانی ئاژانسی وزەی ناوكی گەیشتنە تاران

بێهروز كەمالوەند وتەبێژی رێكخراوی وزەی ناوكیی ئێران، رۆژی سێشەممە 8ی رێبەندان رایگەیاند، لێكۆڵەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوكیی بە مەبەستی سەردانی ناوندی كانگای ئۆرانیۆمی گەچین سەردانی تارانیان كرد. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا ئەم سەردانە بە هاوئاهەنگی بەرپرسانی پادمانی رێكخراوی وزەی ناوكیی ئێران ئەنجام دەدرێت‌و ئەم كەسانە بڕیارە سبەی شەو پاش گەڕانەوە لە بەندەرعەباس سەردانی شوێنە ناوكیەكانی دیكەی ئێران بكەن. كۆماری ئیسلامیی رۆژی …

زۆرتر بخوێنەوە »

كەمترخەمی بەرپرسان ئاویەر بەرەو لەناوچوون دەبات

دارستانەكانی شاخی ئاویەر لە شاری سنە كە یەكێك لە شوێنە گرینگەكانی گەشتیاریی ناوچەكەیە بە هۆی كەمترخەمی بەرپرسان لە حاڵی لەناوچووندایە‌و رۆژ لەگەڵ رۆژ بەرەو دۆخێكی خراپ دەڕوات. بە وتەی هاوڵاتیەكی شاری سنە كاتێك سەردانی ئاویەر دەكەین لەگەڵ سیمایەكی نەشیاو بەرەوڕو دەبین‌و نەبوونی ئاوی ناو گۆلەكان‌و خاوێن نەكردنەوە‌و نەپاراستنی ئەو ژینگە بە زەقی بەرچاو دەكەوێت. هاوڵاتیانی شاری سنە چەندین جار ناڕەزایەتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

بە بونبەست گەیشتنی وتووێژەكانی ژێنێڤی٢

سوریە‌و گروپەكانی نەیاری بەشار ئەسەد لەسەر چۆنیەتی پێكهێنانی حكوومەتی كاتی لە ژێنێڤ ئەنجامێكی ئەوتۆی لێ نەكەوتەوە‌و هاوكات دوو لایەن رایانگەیاند، بڕیاریانداوە كە تا كۆتایی وتووێژەكان درێژە بەو پرۆسەیە بدەن. ریما فلیحان ئەندامێكی یەكگرتووی نەیارانی بەشار ئەسەد ئەمڕۆ دووشەممە 7ی رێبەندان رایگەیاند، كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆ بە هۆی هەوڵی نوێنەرانی دەوڵەتی سوریە بۆ بەلاڕێدابردنی ئەم وتووێژانە سەركەوتوو نەبوو. لە سێیەم رۆژی كۆبوونەوەكانی ژێنێڤ …

زۆرتر بخوێنەوە »

بانكی مۆن: یاسای بنەڕەتی تونس ئۆلگوویەكی باشە

بانكی مۆن سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە بابەت یاسای بنەڕەتی وڵاتی تونس رایگەیاند، بە بڕوای من تونس دەتوانێت بە پەسەندكردنی یاسای بنەڕەتی خۆی، ئۆلگوویەك بێت بۆ ناوچەكە. بە وتەی بانكی مۆن تێپەڕبوونی بەرەو دێمۆكراسی لە تونس هاوكات بوو لەگەڵ دیالۆگ‌و رێككەوتنێكی گشتی نێوان خەڵك‌و هەر بەم بۆنەوە بانكی مۆن بانگەوازی هەنگاونانی زیاتر بەرەو ئاشتی‌و ئارامی لە تونس بەرزكردەوە. كۆمەڵی گشتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

بووجەی بەشی نیزامیی ئێران كەم دەبێتەوە

لە كاتێكدا كە سەرۆكی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە دژكردەوە بە هەڕەشەكانی ئەمدواییانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا خوازیاری زۆربوونی بووجەی نیزامیی ئێران بوو، رۆژنامەیەكی چاپی تاران لە راپۆرتێكی خۆیدا ئاماژەی بەوەدا، بووجەی نیزامیی ئێران لە ساڵی داهاتوو 9 لە سەد كەم دەبێتەوە. دەوڵەتی رووحانی بووجەیەكی بۆ بەشی نیزامیی پێشنیاركردووە كە بریتیە لە 1 ملیارد‌و 223 میلۆن دۆلار كە ئەم رێژەی نیشانیدەدات لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاكی مافی مرۆڤی چینی بە زیندان مەحكوومكرا

چالاكێكی بواری مافەكانی مرۆڤ لە چین كە دژی گەندەڵی لەو وڵاتە چالاكی دەركرد بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی گشتی لە رێگەی وەڕێخستنی كۆبوونەوەو خۆپیشاندان بە 4 ساڵ زیندان مەحكوومكرا. هاوكات كۆمەڵێكی دیكە لە چالاكان هاوڕێ لەگەڵ شو ژیبونگ لە ماوەی هەفتەی رابردوو موحاكمەكران‌و ئەمەش دژكردەوەی زۆربەی گروپەكانی چالاك لە بواری مافی مرۆڤی لێكەوتەوە. شو ژیبونگ لە مانگی ژوئیەی ساڵی رابردوو دەسبەسەرو …

زۆرتر بخوێنەوە »

هاوپۆلیەكانی ماهان: ئێمە هەموومان پێکەوەین

هاوپۆلەكانی ماهان رەحیمی ئەو قوتابیە كوردەی خەڵكی شاری مەریوان كە لە ئەنجامی نەخۆشیەك سەرجەم مووی سەرو برۆكانی رژا، سەرجەم مووی سەری خۆیان تاشی. ئەم كردەوەی هاوپۆلەكانی ماهان لە كاتێكدا ئەنجامدرا كە محەمەد عەلی محەمەدیان هوشداری ئەوەی دابوو كە ئەم كارەیان لە وەرزی سەرما منداڵەكان تووشی نەخۆشی دەكات‌و پێویستە ئەنجام نەدرێت. محەمەد عەلی محەمەدیان مامۆستای ئەو قوتابخانە لە هەوڵێكی بێ وێنە‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »