سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

بووجەی بەشی نیزامیی ئێران كەم دەبێتەوە

لە كاتێكدا كە سەرۆكی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە دژكردەوە بە هەڕەشەكانی ئەمدواییانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا خوازیاری زۆربوونی بووجەی نیزامیی ئێران بوو، رۆژنامەیەكی چاپی تاران لە راپۆرتێكی خۆیدا ئاماژەی بەوەدا، بووجەی نیزامیی ئێران لە ساڵی داهاتوو 9 لە سەد كەم دەبێتەوە.

دەوڵەتی رووحانی بووجەیەكی بۆ بەشی نیزامیی پێشنیاركردووە كە بریتیە لە 1 ملیارد‌و 223 میلۆن دۆلار كە ئەم رێژەی نیشانیدەدات لە بەراورد لەگەڵ بووجەی ساڵی رابردوو 9 لە سەد كەم دەبێتەوە.
هەواڵی كەمبوونەوەی بووجەی نیزامیی ئێران لە كاتێكدایە كە بەشێك لە وڵاتانی ناوچەكە لەوانە عەرەبستان‌و وڵاتانی دیكەی كەنداوی فارس لە ساڵانی رابردوو بووجەیەكی تایبەتیان بۆ چوونەسەرەوەی هێزی نیزامیی خۆیان تەرخانكردووە.

هاوكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دابەزینی بووجەی نیزامیی 9 لە سەدی ئێران عەلی لاریجانی سەرۆكی مەجلیس رۆژی شەممە لە دژكردەوە بە وتەكانی جان كری رایگەیاند، ئێمە دەبێ لە بەرانبەر ئەمریكا سیستەمی بەرگریی خۆمان بەهێز بكەین.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.