پێنج شه‌ممه‌ 25 ئایار 2023

نرخی سووتەمەنی لە ئێران دوو ئەوندە بەرز دەبێتەوە

ئەحمەد تەوەكولی ئەندامی كۆمیسیۆنی بەرنام‌و بووجەی مەجلیس رایگەیاند، لە ساڵی داهاتوو نرخی كەرەسەی سووتەمەنی دوو ئەوندە بەرز دەبێتەوە.

هاوكات كاربەدەستانی دەوڵەتی رووحان لە مانگەكانی رابردوو چەندین جار رایانگەیاندووە، دەوڵەتی توانای دانی یارانەكانی نیە، بۆیە لە مانگەكانی داهاتوو پرۆژەی كەمكردنەوەی یارانەكان لە هەیئەتی دەوڵەت دەدرێتە بەر باس‌و لێكۆڵینەوە.
بە پێی ئەم گەڵاڵەی دەوڵەتی رووحانی لانیكەم 25 ملیۆن كەس لە وەرگرتنی یارانەكان بێبەش دەبن.

دەوڵەت‌و مەجلیس لە ئێران نیگەرانی ئەوەن كە بەڕێوەبردنی دەوری دووهەمی ئامانجداركردنی یارانەكان ببێتە هۆی ناڕەزایەتی جەماوەری خەڵك‌و هەر بەم بۆنەوە ئەحمەد تەوەكولی لە وتووێژێكی تەلەفیزیۆنی ئاماژەی بەوەداوە كە خەڵك دەبێ خۆیان بۆ ئەو دۆخە ئامادە بكەن.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.