كاربەدەستانی وەزارەتی تەندروستی ئێران رێژەی تووشبوان بە نەخۆشی ئایدز لە وڵاتیان زیاتر لە 27 هەزار كەس راگەیاند كە سەبارەت بە ساڵی 1380 لانیكەم 9 ئەوندە بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە. ئامارەكان نیشانیدەدەن پەرەسەندنی نەخۆشی ئایدز لە نێو منداڵانی سەرشەقام‌و كار لە تاران 45 ئەوندەی توێژەكانی دیكە بووە. دوایین ئاماری رێكخراوی جیهانیی تەندروستی سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە پەرەسەندنی ئایدز راپۆرتێكی …
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
قوتابخانه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تیی دێولان داوای پاره له خوێندکاران ده‌کات
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان له دێولانه‌وه به‌م دواییانه قوتابخانەیه‌ک له‌و شاره به ناوی شەریعەتی كە قوتابخانەیەكی دەوڵەتیە، دوای تێپە‌ڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ به‌سه‌ر دەسپێكی وەرزی خوێندندا، داوای پارە لە خوێندکاران دەكات. بە پێی هەواڵێک له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا که به ناوه‌ندی هه‌واڵی ئاسۆسات گه‌یشتووه بەرپرسانی ئەم قوتابخانە بە باوك‌و دایكی منداڵانی قوتابخانەکه‌یان وتووە كە دەبێ بۆ هه‌ر خوێندکارێک 200 هەزار تمەن بدەن …
زۆرتر بخوێنەوە »وڵاتێکی ئافریقایی ئایینی ئیسلامی قه‌ده‌غه کرد
ده‌وڵه‌تی ئانگۆلا ڕایگه‌یاندووه ئیسلام وه‌ک ئایین قبوڵ ناکات‌و هه‌ر بابه‌تێک پێوه‌ندیی به‌و دینه‌وه بێت ڕه‌د ده‌کاته‌وه. هۆکاری سه‌ره‌کیی قه‌ده‌غه‌کردنی ئیسلام له ئانگۆلا ‘یاسایی نه‌بوونی داب‌و نه‌ریتی موسڵمانه‌کان’ ڕاگه‌یه‌نراوه. ئانگۆلا وڵاتێکی ئافریقاییه‌و تا پێش قه‌ده‌غه‌کردنی ئیسلام دینی که‌مایه‌تییه‌کان له‌و وڵاته ئازاد بووه. له‌دوای قه‌ده‌غه‌کردنی ئیسلامه‌وه له ئانگۆلا زۆربه‌ی مزگه‌وته‌کان له‌و وڵاته داخراون‌و ڕوخاون. کاربه‌ده‌ستانی ئانگۆلا ڕایان گه‌یاندووه ئه‌و کاره‌یان وه‌ک دژکرده‌وه‌یه‌ک …
زۆرتر بخوێنەوە »كوژرانی 15 كەس لە تەقینەوەیەكی دەمشق
بە پێی راپۆرتەكانی تەلەفیزیۆنی سووریە، ئەمڕۆ سێشەممە 5ی سەرماوەز 15 كەس لە تەقینەوەی بۆمبێك لە دەمشق كوژران. بە پێی ئەم هەواڵە، زیاتر لە 30 كەس لە ئاكامی ئەم تەقینەوە بە توندی برینداركراون. ئەم بۆمبە كە لە وێستگەی ئوتوبوسێك لە رۆژئاوای دەمشق تەقییەوە هاوكات لەگەڵ ئەوەیكە سەرجەم 45 قوربانیی لێكەوتەوە، خەسارێكی زۆری بە دەوروبەری شوێنی تەقینەوەكە گەیاند.
زۆرتر بخوێنەوە »له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی خوێندن‌و چالاکیی خوێندکاران له زانکۆ په‌یام‌نوری مه‌ریوان مانگیرا
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه کۆمه‌ڵێکی زۆر له خوێندکاران به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی خوێندن‌و چالاکییه خوێندکارییه‌کان مانیان گرت. ڕێگه‌نه‌دان به به‌ڕێوه‌بردنی سمینار‌و پانێل، به‌رگرتن به چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی چاپکراوی خوێندکاری‌و که‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی زانکۆ به بارودۆخی خراپی حه‌وشی زانکۆ‌و نه‌بوونی پێداویستییه فێرکارییه‌کانی خوێندکاران هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و مانگرتنه بوو. خوێندکارێکی مانگرتوو به زاگرۆس‌پۆستی ڕاگه‌یاندووه: ‘ماوه‌یه‌کی زۆره ڕێوشوێنه یاساییه‌کانی چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤارێکی خوێندکاریمان به‌ناوی “ڕۆژمان” …
زۆرتر بخوێنەوە »تێکۆشه‌رێکی دێرینی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان له سنه کۆچی دوایی کرد
ئێواره‌ی دوێنێ یه‌کشه‌مه 3 سه‌رماوه‌ز محه‌مه‌د که‌عبی چالاکی سیاسی‌و تێکۆشه‌ری دێرینی ناسراوی کوردستان، دوای چه‌ند کاتژمێر کۆما له ئاکامی سه‌کته‌ی مێشک له نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی سنه گیانی له ده‌ستدا. گیان له‌ده‌ستدانی محه‌مه‌د که‌عبی بووه هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌که‌و تا دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆش که به‌ره‌و گۆڕستانی به‌هه‌شتی محه‌مه‌دی بۆ به‌خاک سپاردن به‌ڕێکرا به‌ره‌ده‌وام بوو، شایه‌ت حاڵه‌کان باس له ئاپووره‌ی کۆمه‌ڵێک له …
زۆرتر بخوێنەوە »ئیسلامییه‌کان له سووریه دار ده‌بڕنه‌وه
له ئاکامی پێکدادانه تونده‌کان له سوریه گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان خه‌سارێکی زۆریان له ژینگه‌ی ئه‌و وڵاته داوه‌و له نموونه‌یه‌کی نایابدا دوێنێ داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق‌و شام) له ئاوایی ‘ئه‌تمه’ سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب له باکووری سووریه دار به‌ڕوویه‌کی ته‌مه‌ن 160 ساڵیان بڕیوه‌ته‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی شوێنێکی دیاری ناوچه‌که بووه‌و ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادا بووه ئێزدییه‌کان بیپه‌رستن. ماڵپه‌ڕی سه‌وا له زاری …
زۆرتر بخوێنەوە »بەشێك لە ناوەرۆكی رێككەوتننامەكەی ئێران‌و گروپی پێنج زێدەیەك
بە پێی رێككەوتننامەی سیاسیی نێوان وەزیرانی كاروباری دەرەوەی ئێران‌و گروپی پێنج زێدە یەك، ئەمریكا، روسیە، چین، فەڕانسە، ئاڵمان‌و بریتانیا، بە بەشداری‌و هاوئاهەنگی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتی ئوروپا دەوڵەتانی لایەنی وتووێژ بەڵێنیان دا. كۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: یەكەم: تا شەش مانگی داهاتوو هیچ گەمارۆیەكی نوێی دیكە لە بابەت بەرنامەی ناوكیی نەخرێتە سەر ئێران. دووهەم: هەناردەی نەوتی ئێران لەوە زیاتر بەرتەسك نەكرێتەوە …
زۆرتر بخوێنەوە »ژنان یەكگرتووانە رۆژی 25ی نوامبریان بەڕێوەبرد
رۆژی شەممە 2ی سەرماوەزی 1392 سمینارێك بە هاوبەشی حەوت رێكخراوی ژنان بە بۆنەی 25ی نوامبر رۆژی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە هۆڵی ئازادیی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. لەم سمینارەدا كە چەندین ژنی چالاك لە بواری مافەكانی ژنان كورتە باسێكیان پێشكەشی ئامادەبووان كرد، ئاماژە بە رۆڵی پەروەردە‌و میدیا‌و راگەیاند‌و هاوكات كاریگەریی داب‌ونەریتەكان كرد كە چەندە رۆڵ دەگێڕن لەسەر پرسی یەكسانیخوازیی نێوان …
زۆرتر بخوێنەوە »فەرهاد پیرباڵ لە بابەت گیراوە رۆژهەڵاتیەكان هەڕەشە لە وەزیری ناوخۆ دەكات
رۆژی 2013|11|08 خۆپیشاندانێك لە بەردەم پاركی شانەدەر لە شاری هەولێر، بۆ مەحكوومكردنی ئێعدامكردنی لاوانی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەچوو، كە دواتر‌و پاش كۆتایی خۆپیشاندانەكە بە هۆی هێرشی چەند كەسی خۆپیشاندەر بۆ سەر كونسولگەری ئێران لە هەولێر، هەشت چالاكی سیاسی كوردی رۆژهەڵات بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەسبەسەركران كە تا ئێستاش چارەنووسیان نادیار. هاوكات بە پێی نووسراوەیەك كە فەرهاد پیرباڵ …
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران‌و گروپی پێنج زێدەیەك گەیشتنە رێككەوتن
پاش ساڵانێكی زۆر ململانێی نێوان كۆماری ئیسلامیی‌و گروپی پێنج زێدەیەك، دوو لایەن پاش وتووێژێكی بەردەوام گەیشتنە رێككەوتن. جان كری وتی، كۆماری ئیسلامیی دەڵێت ئێمە بە شوێن بەدەستهێنانی چەك ناوكیی نین، بۆیە بۆمان ئاسانە كە بە كۆمەڵگای جیهانیی نیشان بدەین كە چالاكیە ناوكیەكانمان ئاشتیخوازانەیە. بەم پێیە كۆماری ئیسلامیی دەبێ ئەوە نیشان بدات كە دامەزراوەی ئاوی قورسی ئەراك بە هیچ شێوەیەك لە …
زۆرتر بخوێنەوە »لانیکه‌م 40 کوژراو له هێرشێکی ئاسمانی له حه‌له‌ب
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌مه هه‌واڵی هێرشێکی ئاسمانیی هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شاری حه‌له‌ب له باکووری ده‌مشق بڵاو بووه‌وه که له ئاکامیدا لانیکه‌م 40 که‌س کوژران که به‌شێکی به‌رچاویان خه‌ڵکی مه‌ده‌نی‌و ژن‌و منداڵن. به وته‌ی ئه‌و ڕاپۆرته له زاری هه‌واڵده‌ریی رۆیته‌رزه‌وه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان چاودێری مافی مرۆڤی سوری ڕایگه‌یاندووه لانیکه‌م 29 که‌س له کوژراوانی هێرشی ئه‌مڕۆی حه‌له‌ب ژن‌و منداڵن. ناوبراو هه‌روه‌ها هه‌واڵی …
زۆرتر بخوێنەوە »کۆبوونه‌وه‌ی لقی کوردستانی ئەنجومەنی کۆمەڵناسیی ئێران
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێک له ڕۆژانی داهاتوودا پێنجەمین کۆبونەوەی لقی کوردستانی ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌ڵناسیی ئێران له شاری سه‌قز به‌ڕێوه ده‌چێت. بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسی ڕه‌چه‌ڵه‌کناسیی دیارده‌ی نامووس له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکرێت له لایه‌ن سمه‌یه ڕوسته‌می، ماسته‌ری کۆمه‌ڵناسییه‌وه. ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌ڵناسیی ئێران ئه‌نجومه‌نێکی ناحکومییه‌و ساڵی 1370 هه‌تاوی دامه‌زراو‌ه‌و ساڵی 1378یش وه‌ک دیارترین ئه‌نجومه‌نی زانستی ده‌سنیشانکراوه. ئامانجی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه په‌ره‌دان به زانستی کۆمه‌ڵناسی‌و په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیی …
زۆرتر بخوێنەوە »كۆبوونەوەكانی ژێنێڤ درێژەی هەیە
لە كاتێكدا كە چاوەڕوان دەكرا وتووێژەكانی ئێران‌و گروپی پێنج زێدە یەك رۆژی هەینی رابردوو كۆتایی پێ بێت، هەوڵی لایەنەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر بەرنامەی ناوكیی كۆماری ئیسلامیی درێژەی هەیە‌و لەم نێوەدا ئەمڕۆ شەممە 2ی سەرماوەز هەواڵی پەیوەست بوونی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەم وتووێژانە بڵاو بووەوە. گرێنگترین لەمپەرەكانی بەردەم پرسی ناوكیی ئێران، مەسەلەی درێژەدانی دامەزراندنی ریاكتۆری ئاوی قورسی لە ئەراك‌و …
زۆرتر بخوێنەوە »حه‌ڤده‌یه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ ده‌ستیپێکرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 30 خه‌زه‌ڵوه‌ر حه‌ڤده‌یه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ به دروشمی ‘ڕایه‌ڵه‌ی داهێنه‌ران‌و گوڵچینی به‌هره‌مه‌ندانه‘ له سلێمانی ده‌ستیپێکرد. بنکه‌ی ئه‌ده‌بی‌و ڕووناکبیریی گه‌لاوێژ ئه‌مساڵیش وه‌ک نه‌ریتی ساڵانه‌ی خۆی فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ بۆ ناساندنی کولتووره جیاوازه‌کان به تایبه‌ت له ئاستی وڵاتانی ناوچه‌که‌دا به‌ڕێوه‌ده‌بات. له‌و پێوه‌ندییه‌دا سه‌رۆکی بنکه‌ی گه‌لاوێژ د.نه‌وزاد ئه‌حمه‌د له ده‌ستپێکی فێستیڤاڵه‌که ڕایگه‌یاندووه ئه‌مساڵ جیاوازییه‌ک هه‌یه له گه‌ڵ پارو ئه‌ویش ته‌رخانکردنی ڕۆژێکه بۆ کولتور‌و …
زۆرتر بخوێنەوە »کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خوێندکاران له تاران کۆتایی پێهات
شه‌وی چوارشه‌مه له سه‌ر پێنجشه‌مه 29 خه‌زه‌ڵوه‌ر، کورش سۆفیه خوێندکاری ماسته‌ر (فه‌وقه‌لیسانس) له زانستگای ڤێتێرنێری‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی زانکۆی تاران له که‌ره‌ج به هۆی ته‌زووی برق گیانی له ده‌ستدا. له‌ئاکامی ئه‌و ڕووداوه‌و له ناڕه‌زایه‌تیی به لێنه‌پرسینه‌وه‌ی به‌رپرسانی زانکۆ، خوێندکاران کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ڕێکخست. کورش له کاتی یاریی تۆپی پێ‌و له ناو مه‌یدانی فوتباڵ به هۆی لێدانی وایه‌ری برق له چوارچێوه‌ی ئاسنی ده‌وری مه‌یدانه‌که …
زۆرتر بخوێنەوە »