یه‌ك شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / لانیکه‌م 40 کوژراو له هێرشێکی ئاسمانی له حه‌له‌ب

لانیکه‌م 40 کوژراو له هێرشێکی ئاسمانی له حه‌له‌ب

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌مه هه‌واڵی هێرشێکی ئاسمانیی هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شاری حه‌له‌ب له باکووری ده‌مشق بڵاو بووه‌وه که له ئاکامیدا لانیکه‌م 40 که‌س کوژران که به‌شێکی به‌رچاویان خه‌ڵکی مه‌ده‌نی‌و ژن‌و منداڵن.

به وته‌ی ئه‌و ڕاپۆرته له زاری هه‌واڵده‌ریی رۆیته‌رزه‌وه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان چاودێری مافی مرۆڤی سوری ڕایگه‌یاندووه لانیکه‌م 29 که‌س له کوژراوانی هێرشی ئه‌مڕۆی حه‌له‌ب ژن‌و منداڵن.

ناوبراو هه‌روه‌ها هه‌واڵی کوژرانی 5 سه‌ربازی سوری له لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوی له ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب له بۆسه‌یه‌کدا ڕاگه‌یاندو سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی کوژرانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی هۆشیاریدا.

شاری حه‌له‌ب دووه‌م گه‌وره‌شاری سورییه‌یه‌و به به‌رده‌وامی بووه‌ته گۆڕه‌پانێکی شه‌ڕی گه‌رمی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌لانی نزیک له ئه‌لقاعید‌و حزبوڵاو هێزه‌کانی سه‌ربه کۆماری ئیسلامی‌و گاردی کۆماری‌و ئه‌رته‌شی به‌شار ئه‌سه‌د. به جۆرێک که هه‌ر یه‌که له‌م هێزانه سه‌رکه‌وتنی خۆیان له‌و شاره به زامنی زاڵبوون به سه‌ر لایه‌نه‌کانی تردا ده‌بینن‌و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش زیاترین ژماره‌ی کوژرانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی‌و کۆمه‌ڵکوژیی تێدا هاتووه‌ته ئاراوه.

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …