پێنج شه‌ممه‌ 2 ئایار 2024

هەواڵ

زیاتر لە 400 كەس داوای ئازادكردنی 8 بەندكراوی رۆژهەڵاتی لە هەولێر دەكەن

پاش ئەوەی كەمپینێك بۆ ئازادی 8 بەندكراوی سیاسی‌و چالاكوانی مەدەنی لە زیندانی حكومەتی هەرێمی رێكخرا، زیاتر لە 400 كەس لە روناكبیران‌و نوسەران‌و هەڵسوڕاوانی سیاسی‌و مەدەنی كورد داوا دەكەن لە زووترین كاتدا ئەم بەندكراوانە لە زیندان ئازاد بكرێن. دەقی كەمپینەكە‌و ناوی واژۆكاران: كەمپینێک بۆ ئازادكردنی 8 هەڵسوڕاوی سیاسی لەزیندانی هەولێر بێگومان ناڕەزایەتی دەربڕین وەک مافێکی سروشتی‌و سیاسیی هەر تاکێک لەدایک دەبێت‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

پەیامی مەسعود بارزانی لەپاش راگەیاندنی سەربەخۆیی كاتی رۆژئاوای كوردستان

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەپەیامێکدا سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان،  دەڵیت ئەم كارەی پەیەدە ئەگەر دەستكەوتێكی نەتەوەیی لێ كەوتبایەوە چاوپۆشی لێ دەكرا بەڵام ئەوەی ڕوویداوە تەنیا بریتییە لە پاوانكردنی ڕۆژئاوا. “مەسعود بارزانی” سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە‌و لە پەیامەكەدا هاتووە: لەسەر بارودۆخی ڕۆژئاوا‌و ڕۆڵی هەرێم زۆر لێدوانی جیاجیا‌و ناڕاست دراوە و، هەندێ لایەنیش كەوتنە بازرگانیكردن بەم بابەتەوە‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

یاشار کەماڵ خه‌ڵاتی بیروڕای ئازاد‌و ئەدەبیاتی نەرویجی پێبه‌خشرا

ئەکادیمیای بیروڕای ئازاد‌و ئەدەبیاتی نەرویج، خەڵاتی ئه‌دیب‌و نوسه‌ری ئه‌مساڵی بەخشیه‌ رۆماننووسی ناوداری کورد یەشار کەمال. له‌ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵات كردنه‌كه‌دا، سەرۆکی ناوەندی ھونەرو کەلتووری ئه‌كادیمیاكه‌ وتی: ھونەری ئێوه‌ پێشکەوتووخوازو ھاوچەرخه‌،‌و ھەمیشە پشتگیریی كه‌سانی ژێردەستەی كردووه‌. له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا یاشار کەمال وتی: ھونەر سترانێكه‌ مرۆڤەکان بە جیھانێکی پڕ لە خۆشییەوە بەند دەکات، ھونەری راستەقینە بکوژی جەنگە بێ ماناکان‌و ستەم‌و توندوتیژیی‌و درۆکانە، وتیشی: ھونەر ھەمیشە لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

لاوێكی مەهابادی دەستبەسەر دەكرێت

لاوێكی مەهاباد یونس مەعروفی لەلایەن هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبێكی كوردی دەستبەسەركرا. بەپێی راپۆرتەكان هەفتەی رابردوو هێزە لیباس شەخسییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد هێرشدەكەنە سەر ماڵی لاوێكی كورد بەناوی یونس مەعروفی لە ئاوای ئاگریقاش‌و پاش لێدان‌و سوكایەتی ژمارەیەك لە بنەماڵەكەی‌و گەڕان پشكنینی ماڵەكەیان ناوبراو دەستگیر دەكەن. بەپێی هەواڵەكە ناوبراو بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكان دەستگیركراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

بڕێكی زۆر یۆرانیۆم له‌ده‌ریاچه‌ی وان ده‌دۆزرێته‌وه‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ توركیا گه‌یشته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی، برێكی زۆر له‌ مادده‌ی یۆرانیۆم له‌ ده‌ریاچه‌ی واندا هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانرێت له‌داهاتوودا سودێكی زۆر به‌ پیشه‌سازی توركیا بگه‌یه‌نێت. د. محەمەد یەمەن، مامۆستای بەشی کیمیا لە کولێژی زانستی زانکۆی فورات لە شاری عەزیزی توركیا، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند، “ماوه‌ی سێ ساڵه‌ دەستیانکردووه‌ بە توێژینه‌وه‌ی زانستی لەسه‌ر پێكهاته‌كانی دەریاچەی وان.” وتیشی: “گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

بەهۆی داخستنی كارخانەی سیمانی بۆكان 500 كرێكار بێكار دەكرێن

كارخانەی سیمانی بۆكان بەهۆی تەواوبوونی پاشكەوتی سوتەمەنی داخرا‌و 500 كرێكاری ئەم كارخانەیە بێكار كران. بەپێی راپۆرتی زریان، كارخانەی سیمانی بۆكان كە ماوەی چەند ساڵێكە دامەزراوە، بەهۆی تەوابوونی پاشكەوتی سوتەمەن مازۆت داخراوە‌و 500 كرێكار بێكار كراون‌و چارەنوسیان نادیارە.

زۆرتر بخوێنەوە »

سێ بەندكراوی كورد بە 6 ساڵ زیندان مەحكوم كران

سێ بەندكراوی كورد بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ گروپە سەلەفییەكان هەر كامەیان بە 2 ساڵ زیندان مەحكوم كران. بەپێی هەواڵێكی (هرانا) حسەین قادری‌و ئازاد سەقز، خەڵكی جوانرۆ‌و یوسف مورادی خەڵكی سەرپێڵ زەهاو هاوینی ساڵی 1391 دەستگیر‌و پاش 6 مانگ بۆ زیندانی رەجایی شاری كەرەج گوازرانەوە. ئەم سێ بەندكراوە پاش 16 مانگ نادیاربوونی چارەنوسیان رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەلایەن دادگای كۆماری ئیسلامییەوە بەتۆمەتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

نزیکەی ١٠ هەزار کەس لە رووداوی هاتوچۆدا کوژراون

لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیک بە ١٠ هەزار کەس لە رووداوی هاتووچۆدا لەئێران كوژراون. ماڵپەڕی پزیشکی دادوەریی ئێران لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی خەرمانان، ٩ هەزار‌و ٩١١ هاوڵاتی ئێرانی لە ئەنجامی رووداوەکانی هاتوچۆ‌و ناستانداردیی رێگە‌و بان‌دا، گیانیان لەدەست داوە کە ٥٦،١%دی ئەو کەسانە تەمەنیان لە نێوان ١٨ هەتا ٤٩ ساڵدا بووە. …

زۆرتر بخوێنەوە »

نامەی 5 كەس لەگیراوانی هەوڵیر بۆرێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان

5 كەس لەو 8 هەشت هەڵسوڕاوە سیاسی‌و مەدەنییە رۆژی هەینی رابردوو لەهەولێر دەستگیركران، نامەیەك ئاراستەی نەتەوە یەكگرتوەكان‌و سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن. لەنامەكەدا ئەو 5 هەڵسوڕاوە مەدەنییە داواكارن چارەسەری كێشەكەیان بۆ بكرێت. دەقی نامەكە: بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان! بەڕێز سۆلۆل کندی نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان! ئێمە ٥ چالاکی مەدەنی‌و پەنابەری سیاسی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێکەوتی ٨/١١/٢٠١٣‌و کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆ لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

بەدەیان كەس لە شاری سەقز دەستگیر كراون

بەدوای خۆپیشاندانەكەی شاری سەقز ژمارەیەك لە لاوانی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان دەستگیر‌و رەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعات كراون. بەدوای لەسێدارەدانی چەند هەڵسوڕاوێكی سیاسی‌و لەسێدارەدانی شێركۆ مەعارفی لەزیندانی سەقز، ژمارەیەك لە خەڵكی سەقز لە خۆپیشاندانێكیان سازكرد‌و دژی ئەم كردەوەی كۆماری ئیسلامی ناڕەزاییان دەربڕی. پاش ئەوە هێزەكانی ئیتلاعاتی سەقز بە دەیان كەس لە لاوانی ئەو شارەیان دەستگیر‌و راپێچی زیندانیان كرد كە لەدوایین هێرشدا …

زۆرتر بخوێنەوە »

خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كاتیی له‌ رۆژئاوای كوردستان راگه‌یه‌نرا

له‌ رۆژئاوای كوردستان خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كاتی راگه‌یه‌نرا كە بەپێی ئەو پرۆەیە رۆژئاوای كوردستان له‌ سێ كانتۆن یان هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر پێكدێت. بەپێی هەواڵێكی (ANF) له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاتیدا له‌ رۆژئاوای كوردستان كه‌ به‌ به‌شداری پێكهاته‌كانی ( كورد، عه‌ره‌ب، چیچان و كریستیان) سازكرا، به‌ڕێوه‌به‌ری كاتی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یه‌ندرا كه‌ به‌پێی پرۆژه‌كه‌ رۆژئاوای كوردستان له‌ سێ كانتۆن، هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر پێكدێت و ئه‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

ژنێك لەناوچەی هەورامان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا

لەناوچەی هەورامان ژنێك بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات‌و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات. ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ک پێش له ئاوایی ‘ناو’ ی هه‌ورامان ژنێک به ناوی (ف.ئ) به هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو دوو ڕۆژ پێش ئێسته له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له کرماشان به هۆی قورسیی برینه‌کان‌و قووڵبوونی ئازای جه‌سته‌یه‌وه گیانی له ده‌ستدا. ئه‌وه هه‌شته‌م که‌سه له‌و ئاواییه که …

زۆرتر بخوێنەوە »

8 گیراوەكەی هەولێر لەبارودۆخێكی نالەباردا بەسەر دەبەن

پاش چەندین رۆژ لە دەستگیركردنی 8 هەڵسوڕاوی سیاسی‌و مەدەنی كورد لەهەولێر، لەئێستادا ئەو كەسانە لەبارودۆخێكی نالەباردا بەسەردەبەن‌و داوای بەهانا چوونیان دەكەن. سەرچاوەیەك لە گرتووخانەی مەحتەی هەولێر بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند “ئەو 8 چالاكوانەی رۆژی هەینی رابردوو بەتۆمەتی بەشداریكردن لە بەردبارانكردنی كۆنسوگەری ئێران لە هەولێر دەستگیركران، لەبارودۆخێكی نالەباردا بەسەردەبەن‌و توشی سوكایەتی‌و بێحورمەتی دەبنەوە”. سەرچاوەكە لەزاری بەندكراوانی كوردی رۆژهەڵات رایگەیاند كە ئەوان …

زۆرتر بخوێنەوە »

ژمارەیەك کرێکاری ڕۆژهه‌ڵاتی له هه‌ولێر ده‌رده‌کرێن

چەندین كرێكاری رۆژهەڵاتی كوردستان كە لە شاری هەولێر كاریان دەكرد پاش ئەوەی لەلایەن خاوەنكارەوە سوكایەتیان پێدەكرێت لەهەولێر دەریان دەكەن. سیانزه کرێکارو وه‌ستاکاری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ریه‌که له دوومانگه‌وه بۆ شه‌ش مانگ کاریان له پرۆژه‌یه‌کی بیناسازیدا کردووه له هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌که کۆتایی پێدێت خاوه‌ن کاره‌که به ناوی (و.ح.ئ) هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێده‌کات‌و ته‌نانه‌ت چه‌کیان لێده‌كێشێت‌و له‌ شوێنی کارو مانه‌وه‌یان ده‌ریانده‌کات. پاش ئەوە كرێكاران …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان لەدەستدانی 7 كرێكار بەهۆی رووداوی هاتوچۆ

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی ئاوایی هەجیج لە ناوچەی هەورامان، 7 كرێكار سەدی داریان گیانیان لەدەستدا. بەپێی راپۆرتەكان پاشنیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە 20ی خەزەڵوەر بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ، لەسەر رێگای ئاوایی هەجیج لەناوچەی هەورامان، بەهۆی وەرگەرانی ماشین، 7 كرێكاری سەدی داریان گیانیان لەدەستدا‌و 2 كەسی دیكە لە 9 سەرنشینی ماشینەكە برینداربوون. بەپێی ئەو راپۆرتە بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە‌و سەرجەمی ئەو كرێكارانە خەڵكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

شۆرای شاری مه‌ریوان بینای ناوه‌ندی کولتووری- هونه‌ریی ڤه‌ژین داگیر دەكات

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ١٩ خه‌زه‌ڵوه‌ر شۆرای شاری مه‌ریوان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریداوه بینای ناوه‌ندی کولتووری- هونه‌ریی ڤه‌ژین داگیربکات‌. ناوه‌ندی ڤه‌ژین، ناوه‌ندێکی کولتووری- هونه‌رییه‌و له لایه‌ن لاوان‌و خوێندکارو مامۆستایانی مه‌ریوانه‌وه خۆبه‌خشانه به‌ڕێوه‌ئه‌برێت‌و کلاس‌و خولی فێربوونی زمانی کوردی‌و فه‌لسه‌فه‌و کۆمه‌ڵناسی‌و موزیک‌و چه‌ند بابه‌تی تری تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م ناوه‌نده له زستانی ساڵی ١٣٨٢ دا له لایه‌ن پێنج چالاکی مه‌ده‌نی‌و مامۆستای هونه‌ره‌وه دامه‌زراوه‌و به درێژایی …

زۆرتر بخوێنەوە »