یه‌ك شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / بەدەیان كەس لە شاری سەقز دەستگیر كراون
لوقمان لوتفي - شاهؤ ئةمينيان

بەدەیان كەس لە شاری سەقز دەستگیر كراون

بەدوای خۆپیشاندانەكەی شاری سەقز ژمارەیەك لە لاوانی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان دەستگیر‌و رەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعات كراون.
بەدوای لەسێدارەدانی چەند هەڵسوڕاوێكی سیاسی‌و لەسێدارەدانی شێركۆ مەعارفی لەزیندانی سەقز، ژمارەیەك لە خەڵكی سەقز لە خۆپیشاندانێكیان سازكرد‌و دژی ئەم كردەوەی كۆماری ئیسلامی ناڕەزاییان دەربڕی.
پاش ئەوە هێزەكانی ئیتلاعاتی سەقز بە دەیان كەس لە لاوانی ئەو شارەیان دەستگیر‌و راپێچی زیندانیان كرد كە لەدوایین هێرشدا دوو كەس بە ناوەكانی شاهۆ ئەمینیان‌و لوقمان لوتفی دەستگیر‌و رەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعات كران.

بابەتی هاوپۆل

یەكێك لەگیراوەكانی خۆپیشاندانەكان لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستدا

لاوێكی 23ساڵەی تارانی كە لەخۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو دەستگیركرابوو لە زیندانی ئێڤین لە ژێر ئەشكەنجە …