شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / شۆرای شاری مه‌ریوان بینای ناوه‌ندی کولتووری- هونه‌ریی ڤه‌ژین داگیر دەكات

شۆرای شاری مه‌ریوان بینای ناوه‌ندی کولتووری- هونه‌ریی ڤه‌ژین داگیر دەكات

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ١٩ خه‌زه‌ڵوه‌ر شۆرای شاری مه‌ریوان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریداوه بینای ناوه‌ندی کولتووری- هونه‌ریی ڤه‌ژین داگیربکات‌.
ناوه‌ندی ڤه‌ژین، ناوه‌ندێکی کولتووری- هونه‌رییه‌و له لایه‌ن لاوان‌و خوێندکارو مامۆستایانی مه‌ریوانه‌وه خۆبه‌خشانه به‌ڕێوه‌ئه‌برێت‌و کلاس‌و خولی فێربوونی زمانی کوردی‌و فه‌لسه‌فه‌و کۆمه‌ڵناسی‌و موزیک‌و چه‌ند بابه‌تی تری تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م ناوه‌نده له زستانی ساڵی ١٣٨٢ دا له لایه‌ن پێنج چالاکی مه‌ده‌نی‌و مامۆستای هونه‌ره‌وه دامه‌زراوه‌و به درێژایی ١٠ ساڵی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ پشتگرییه‌کی مادی نه‌کراوه، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئیرشادی فه‌رهه‌نگیی مه‌ریوانه‌وه چه‌ندین گرفت‌و کێشه‌ی بۆ دروست کراوه‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵدراوه گرفتی ئه‌منیه‌تی بۆ دروست بکرێت. به گوێره‌ی هه‌واڵه نافه‌رمییه‌کان له دانیشتنی ئه‌مڕۆی شۆرای شاردا شه‌ش که‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و شۆرایه ده‌نگیان به ده‌رکردنی ناوه‌ندی ڤه‌ژین له شوێنی ئێسته‌ی داوه له باخ پارک، ئه‌وه له حاڵێکدایه به وته‌‌ی که‌سانی نزیک له ڤه‌ژین هیچ بیانوویه‌ک بۆ ئه‌و کاره نییه‌و هیچ شوێنێکیشیان پێ پێشنیار نه‌کراوه بۆ چۆڵکردنی ساختمانی ئێستای ڤه‌ژین که له باخ پارکی مه‌ریواندایه. بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌مه‌ کاتژمێر ٤ دوانیوه‌ڕۆ له ده‌فته‌ری شۆرای شار دوابڕیار بۆ مانه‌وه یا ده‌رکردنی ڤه‌ژین له باخ پارک بدرێت.

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەرز دەبێتەوە

بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو لەپارێزگار كرماشان تا ئێستا لانیكەم 348 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و نزیكەی 7000 …