هه‌ینی 22 ئه‌یلول 2023

نزیکەی ١٠ هەزار کەس لە رووداوی هاتوچۆدا کوژراون

لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیک بە ١٠ هەزار کەس لە رووداوی هاتووچۆدا لەئێران كوژراون.
ماڵپەڕی پزیشکی دادوەریی ئێران لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی خەرمانان، ٩ هەزار‌و ٩١١ هاوڵاتی ئێرانی لە ئەنجامی رووداوەکانی هاتوچۆ‌و ناستانداردیی رێگە‌و بان‌دا، گیانیان لەدەست داوە کە ٥٦،١%دی ئەو کەسانە تەمەنیان لە نێوان ١٨ هەتا ٤٩ ساڵدا بووە.
بە پێی ئاماری ئەو ناوەندە، ٧٦،٧ قوربانیان پیاو‌و ٢٣،٣ لە سەدی قوربانیان ژنان بوون کە ٦٤ لەسەدی رووداوەکانی هاتووچۆ لە رێگە‌و بانی دەرەوەی شارەکان بوون کە ۵۱٫۶ ئەو کەسانە دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکان گیانیان لەدەست داوە.
بە پێی ئەو ئامارانەی کە رێکخراوی پزیشکیی جیهانی بڵاوی کردۆتەوە، وڵاتی ئێران بە ئاماری نزیک بە ٥٠ کوژراو لە هەر ١٠٠ هەزار کەسدا، لە ریزی وڵاتانی ناوچەی سوور (مەترسیدار) بۆ شۆفیری ماشێن، لە قەڵەم دراوە، ئەوەش لە حاڵێک دایە کە ئەو ئامارە پێشتر ٣٥ کەس لە هەر ١٠٠ هەزار کەس بووە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.