سێ شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2023

کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خوێندکاران له تاران کۆتایی پێهات

شه‌وی چوارشه‌مه له سه‌ر پێنجشه‌مه 29 خه‌زه‌ڵوه‌ر، کورش سۆفیه خوێندکاری ماسته‌ر (فه‌وقه‌لیسانس) له زانستگای ڤێتێرنێری‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی زانکۆی تاران له که‌ره‌ج به هۆی ته‌زووی برق گیانی له ده‌ستدا. له‌ئاکامی ئه‌و ڕووداوه‌و له ناڕه‌زایه‌تیی به لێنه‌پرسینه‌وه‌ی به‌رپرسانی زانکۆ، خوێندکاران کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ڕێکخست.

کورش له کاتی یاریی تۆپی پێ‌و له ناو مه‌یدانی فوتباڵ به هۆی لێدانی وایه‌ری برق له چوارچێوه‌ی ئاسنی ده‌وری مه‌یدانه‌که تووشی ئه‌و حاڵه‌ته بووه‌‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه.

خوێندکارانی زانکۆکه‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن چه‌ندجار داواکاریی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌کانیان کراوه به‌ڵام داواکارییه‌که‌یان له‌لایه‌ن سه‌رۆکی زانکۆوه پشتگوێ خراوه. کۆبوونه‌وه‌ی خوێندکاران چه‌ند کاتژمێری خایاند، به‌ڵام سه‌رۆکی زانکۆ ئاماده‌نه‌بوو وڵامی داخوازیی خوێندکاران‌و گله‌ییه‌کانیان بداته‌وه.

کۆبوونه‌وه‌ی خوێندکاران نیوه‌ڕۆی پێنجشه‌مه به بێ ئاکام کۆتایی پێهات‌و ته‌رمی کورش سۆفیه‌ش له نه‌خۆشخانه‌وه نێردرا بۆ پزیشکی دادوه‌ری.

وێنه: کورش‌ سۆفیه‌و کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خوێندکاران، ئینتێرنێت.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.