چوار شه‌ممه‌ 22 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / هەواڵ / حه‌ڤده‌یه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ ده‌ستیپێکرد

حه‌ڤده‌یه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ ده‌ستیپێکرد

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 30 خه‌زه‌ڵوه‌ر حه‌ڤده‌یه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ به دروشمی ‘ڕایه‌ڵه‌ی‌ داهێنه‌ران‌و گوڵچینی‌ به‌هره‌مه‌ندانه‌‘ له سلێمانی ده‌ستیپێکرد. بنکه‌ی ئه‌‌ده‌بی‌و ڕووناکبیریی گه‌لاوێژ ئه‌مساڵیش وه‌ک نه‌ریتی ساڵانه‌ی خۆی فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ بۆ ناساندنی کولتووره جیاوازه‌کان به تایبه‌ت له ئاستی وڵاتانی ناوچه‌که‌دا به‌ڕێوه‌ده‌بات. له‌و پێوه‌ندییه‌دا سه‌رۆکی بنکه‌ی گه‌لاوێژ د.نه‌وزاد ئه‌حمه‌د له ده‌ستپێکی فێستیڤاڵه‌که ڕایگه‌یاندووه ئه‌مساڵ جیاوازییه‌ک هه‌یه له گه‌ڵ پارو ئه‌ویش ته‌رخانکردنی ڕۆژێکه بۆ کولتورو فیکری فه‌رانسه.

خاوه‌ن بیرۆکه‌ی فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ، مه‌لا به‌ختیار له وته‌ی کرانه‌وه‌ی فێستیڤاڵدا باسی هه‌ر یه‌که له به‌شه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات باکورو ڕۆژاوای کوردستان کردو هیوای خواست پرۆسه‌ی ئاشتی له باکوور به سه‌رکه‌وتن بگات، هه‌روه‌ها ئه‌زموونی ڕۆژاوای به ده‌سکه‌وتێکی گرنگ بۆ کورد زانیوه‌و به‌رگریی لێکرد، سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵات هیوای خواست کۆتایی به له‌سێداره‌دانه‌کان بێت‌و دێمۆکراسی جێگه‌ی سه‌رکوت بگرێته‌وه.

له دوای کردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵه‌که ئاماده‌بووان سه‌ردانی گۆڕی شیرکۆ بێکه‌س‌ یان کرد له پارکی ئازادی‌. دیارده‌ی تری فێستیڤاڵی ئه‌مساڵی گه‌لاوێژ، کردنه‌وه‌ی کتێبخانه‌یه‌ک بوو له هۆڵی محه‌مه‌دی مه‌لا که‌ریم.

فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له سێ به‌شی شیعر، چیرۆک‌و لێکۆڵینه‌وه‌دا ساڵانه له شاری سلێمانی به به‌شداریی ده‌یان نووسه‌رو ئه‌دیب له هه‌موو جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وێنه: ئینتێرنێت

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …