پێنج شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2023

قوتابخانه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تیی دێولان داوای پاره له خوێندکاران ده‌کات

به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان له دێولانه‌‌وه به‌م دواییانه  قوتابخانەیه‌ک له‌و شاره به‌ ناوی شەریعەتی كە قوتابخانەیەكی دەوڵەتیە، دوای تێپە‌ڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ به‌سه‌ر دەسپێكی وەرزی خوێندندا، داوای پارە لە خوێندکاران دەكات. بە پێی هەواڵێک له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا که به ناوه‌ندی هه‌واڵی ئاسۆسات گه‌یشتووه بەرپرسانی ئەم قوتابخانە بە باوك‌و دایكی منداڵانی قوتابخانەکه‌یان وتووە كە دەبێ بۆ هه‌ر خوێندکارێک  200 هەزار تمەن  بدەن و لە ئەگەری نەدانی ئەم پارەیە رێگە به خوێندکاران نادەن بچنە سەر كلاسەكانی خوێندن.

وه‌رگرتنی پاره له لایه‌ن قوتابخانه ده‌وڵه‌تییه‌کان له سیستێمی په‌روه‌رده‌ی ئێراندا نایاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ یه‌که‌مجار نییه که قوتابخانه ده‌وڵه‌تییه‌کان داوای پاره له خوێندکاران ده‌که‌ن‌و سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی هاوڵاتییانیش به‌و پێشێلکارییانه، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ڵامده‌ر نه‌بووه.

شایانی باسه به‌رپرسانی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شه‌ریعه‌تیی دێولان به که‌س‌وکاری خوێندکارانیان ڕاگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ناتوانن بڕه‌پاره‌ی دیاریکراو به قوتابخانه بده‌ن، مناڵه‌کانیان چیتر ناتوانن له‌و قوتابخانه‌یه درێژه به خوێندن بده‌ن.

وێنه: ئینتێرنێت

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.