پێنج شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / بەشێك لە ناوەرۆكی رێككەوتننامەكەی ئێران‌و گروپی پێنج زێدەیەك

بەشێك لە ناوەرۆكی رێككەوتننامەكەی ئێران‌و گروپی پێنج زێدەیەك

بە پێی رێككەوتننامەی سیاسیی نێوان وەزیرانی كاروباری دەرەوەی ئێران‌و گروپی پێنج زێدە یەك، ئەمریكا، روسیە، چین، فەڕانسە، ئاڵمان‌و بریتانیا، بە بەشداری‌و هاوئاهەنگی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتی ئوروپا دەوڵەتانی لایەنی وتووێژ بەڵێنیان دا.
كۆماری ئیسلامیی ئێران وتی:
یەكەم: تا شەش مانگی داهاتوو هیچ گەمارۆیەكی نوێی دیكە لە بابەت بەرنامەی ناوكیی نەخرێتە سەر ئێران.
دووهەم: هەناردەی نەوتی ئێران لەوە زیاتر بەرتەسك نەكرێتەوە
سێیەم: هەندێك گەمارۆی سەر كڕین‌و فرۆشتنی زێڕ‌و كەرەسە بایەخدارەكان هەڵپەسێرن
چوارەم: گەمارۆ سەر پیشەی ئۆتۆمبیل سازی ئێران‌و هەناردەكردنی بەرهەمی پیترۆشیمی ئێران هەڵپەسێرن
پێنجەم: لە بابەت چاوپێكەوتنی ئیمەنی بۆ چاككردنەوەی فڕۆكە نەفەرهەڵگرە ئێرانیەكان ئاسانكاریی بكەن
شەشەم: 400 ملیۆن دۆلار لە داراییەكانی ئێران بۆ یارمەتیدانی خوێندكارە ئێرانیەكان لە زانكۆكانی دەرەوەی وڵات تەرخان بكەن
حەوتەم: كڕینی كەل‌وپەلی خواردن، دەواو دەرمان‌و دامەزراوەی پزیشكی لە لایەن دەوڵەتی ئێران ئا لاسانكاری بۆ بكرێت.
هاوكات بە پێی راگەیاندنێك كە لە لایەن دەفتەری راگەیاندنی كۆشكی سپی دەركرا، دەوڵەتی ئێران لە وتووێژەكانی ژێنێڤ بەڵێنیدا كە لە ماوەی شەش مانگی داهاتوو:
یەكەم: پیتاندنی ئۆرانیۆمی سەرووی پێنج لە سەد رابگرێت
دووهەم: پاشكەوتەكانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی نێوان پێنج تا 20 لە سەد هەڵبوەشێنێتەوە
سێیەم: هیچ سانتریفیوژێكی نوێی دیكە نەباتە نێو دامەزراوە ناوكیەكانی
چوارەم: نیوەی سانتریفیوژەكانی دامەزراوەی نەتەنز‌و سێ لە چواری سانتریفیوژەكانی دامەزراوەی فۆردۆ لەگەڕ بخات
پێنجەم: رێژەی دامەزراوەكانی پیتاندنی ئۆرانیۆم زیاد نەكات
شەشەم: رێژەی پاشەكەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراو بە ئاستی 5\3 لە سەد لە ماوەی شەش مانگی داهاتوو رابگرێت‌و پەرەی پێ نەدات
حەوتەم: چالاكیەكانی خۆی لە دامەزراوەی ئەراك رابگرێت، چ لە بابەت سووتەمەنی رێئاكتۆر‌و چ لە بابەت گواستنەوەی ئاوی قورس
هەشتەم: رێگەی بە مەئمورانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوكیی بدات رۆژانە سەردانی دامەزراوەكانی نەتەنز‌و فۆردۆ بكەن‌و هاوكات رێگەی سەردانی دامەزراوەی بەرهەمهێنانی كەرەسەی سانتریفیوژ، دامەزراوەی بەرهەمهێنان‌و راگرتنی سانتریفیوژ‌و كانگاكانی تایبەت بە ئۆرانیۆم بدات
نۆهەم: لە بابەت دامەزراوەی رێئاكتۆری ئەراك زانیاریی بداتە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوكیی‌و بە شێوەی بەردەوام رێگەی سەردان بۆ ئەو شوێنە بدات
لە وتووێژەكانی ژێنێڤ رێككەوتن لەسەر ئەوە كرا كە ئێران‌و گروپی پێنج زێدە یەك كۆمیسیۆنێكی هاوبەش پێكبهێنن كە بۆ چاودێریەكانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوكیی ئاسانكاریی بكات.

 

بابەتی هاوپۆل

سنە.. ناردنی ٢٠٠ کانێکس بۆ بوومەلەرزە لێدراوان

لە لایەن رێکخراوی نیزامی موھەندسی پارێزگای سنە، ژمارەیەکی بەرچاو کانێکس پێشکەشی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی پارێزگای …

لێدوانه‌کان

    1. ئێستا ئەبێت هەڵوێستی حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات چی بێت کە بە تەما بوون ئامریکا ئێران بڕۆخێنێ بۆیان؟
      هیوادارم بە دوای کڵاوی بابردودا چیتر نەگەڕێن و بە خۆدا بچنەوە تا چیتر لاوانی گەلەکەمان نەبن بە قوربانی پەتی سێدارە.