پێنج شه‌ممه‌ 25 ئایار 2023

چاودێرانی ئاژانسی وزەی ناوكی گەیشتنە تاران

بێهروز كەمالوەند وتەبێژی رێكخراوی وزەی ناوكیی ئێران، رۆژی سێشەممە 8ی رێبەندان رایگەیاند، لێكۆڵەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوكیی بە مەبەستی سەردانی ناوندی كانگای ئۆرانیۆمی گەچین سەردانی تارانیان كرد.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا ئەم سەردانە بە هاوئاهەنگی بەرپرسانی پادمانی رێكخراوی وزەی ناوكیی ئێران ئەنجام دەدرێت‌و ئەم كەسانە بڕیارە سبەی شەو پاش گەڕانەوە لە بەندەرعەباس سەردانی شوێنە ناوكیەكانی دیكەی ئێران بكەن.
كۆماری ئیسلامیی رۆژی 20ی رەزبەری ئەمساڵ بە دەركردنی راگەیاندنێكی هاوبەش لەگەڵ یۆكیا ئامانۆ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوكیی رێگەی بە لێكۆڵەرانی نێونەتەوەیی داوە كە سەردانی دامەزراوەكانی ئەراك‌و كانگای ئۆرانیۆمی گەچین لە بەندەر عەباس بكەن.

رێككەوتنی ناوكیی ئێران‌و گروپی پێنج زێدەیەك رۆژی 3ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە ژێنێڤ بە ئەنجام گەیشت‌و بەو پێیە كۆماری ئیسلامی پێویستە لە هەر كاتێكدا كە لێكۆڵەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوكیی سەردانی تاران دەكەن یارمەیتان بدەن‌و لە بەرانبەریشدا گەمارۆكانی سەر ئێران لە لایەن رۆژئاوا كەم دەبێتەوە یان هەڵدەپەسێردرێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.