هه‌ینی 4 تشرینی یه‌كه‌م 2024

هاوپۆلیەكانی ماهان: ئێمە هەموومان پێکەوەین

هاوپۆلەكانی ماهان رەحیمی ئەو قوتابیە كوردەی خەڵكی شاری مەریوان كە لە ئەنجامی نەخۆشیەك سەرجەم مووی سەرو برۆكانی رژا، سەرجەم مووی سەری خۆیان تاشی.

ئەم كردەوەی هاوپۆلەكانی ماهان لە كاتێكدا ئەنجامدرا كە محەمەد عەلی محەمەدیان هوشداری ئەوەی دابوو كە ئەم كارەیان لە وەرزی سەرما منداڵەكان تووشی نەخۆشی دەكات‌و پێویستە ئەنجام نەدرێت.

محەمەد عەلی محەمەدیان مامۆستای ئەو قوتابخانە لە هەوڵێكی بێ وێنە‌و پاش ئەوەی مووی قژ‌و برۆی ماهان بە تەواوی رژا بۆ دڵدانەوەی مووی سەری خۆی تاشی‌و بەدوای ئەوەش هاوپۆلەكانی ماهان دەستیان دایە ئەم كارە.
ئەم كردەوەی محەمەد عەلی محەمەدیان مامۆستای ئەو قوتابخانە كاردانەوەی گەورەی لە ئاستی جیهان لێكەوتەوە‌و سەرنجی زۆر كەسی بۆ لای خۆی راكێشا.

هاوپۆلەكانی ماهان لە كاتێكدا دەستیاندایە تاشینی مووی سەری خۆیان كە رایانگەیاندبوو ئێمە نامانەوێ ماهان بە تەنیا بێت‌و هەست بە نیگەرانی بكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

یەک بۆچوون

  1. هەر بژین هاوپۆلە چاو گەشەکان، نمونەتان زۆر بێ بۆ برایەتی و هاوخەمی، برا لە پشتی برا بێ مەگەر قەزا لای خوا بێ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.