سه‌باره‌ت به ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ئومید خۆشناو سه‌رۆکی فراکسیۆنی زه‌رد له پارلمانی کوردستان دوێنێ پێنجشه‌مه وڵامی تێبینیه‌کانی کۆماری ئیسلامیی له سه‌ر راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان داوه‌ته‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
عه‌ره‌بستان هێزێکی زۆری ره‌وانه‌ی سنوری عێراق کرد
له رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هێزه‌کانی به‌غدا له سنووره‌کانی ئوردون‌و عه‌ره‌بستان‌و ماده‌ی باشووری کوردستان پاشه‌کشێیان کرد‌و له ئاکامیدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه عه‌ره‌بستان هێزێکی زۆری بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منیی له سه‌ر سنووره‌کانی ره‌وانه کردووه.
زۆرتر بخوێنەوە »ده‌سبه‌سه‌رکرانی ژماره‌یه‌ک کاسبکار له سه‌رده‌شت
ئەمرۆ پێنجشه‌مه 1393/4/12 ، کۆمەلێک لە کاسبکاران‌و دوکاندارانی شاری سه‌رده‌شت به مه‌به‌ستی نارەزایەتی دەربڕن به دانانی پیشانگایه‌ک له ژێرناوی “نمایشگاه عرضه مستقیم کالا” ده‌ستبه‌سه‌رکران.
زۆرتر بخوێنەوە »داعش ژماره‌ی ئۆتۆمبێل‌و موچه دابه‌شده‌کات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شاری موسڵ‌و چه‌ند ناوچه‌ی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستی کردووه به دابه‌شکردنی موچه‌ی مانگی رابردوو، هاوکات ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌کانیش به ناوی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌وه ده‌کات.
زۆرتر بخوێنەوە »بارزانی: دەبێ پەرلەمان میكانیزمێک بۆ ئەنجامدانی رێفراوندۆمی سەربەخۆیی دەربكات
سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای لە پەرلەمانی كوردستان كرد میكانیزمێك بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ گەڕانەوەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ سەر هەرێمی كوردستان و هاوكات ئامادەكاریی بۆ راپرسی لەسەر پرسی سەربەخۆیی بكات.
زۆرتر بخوێنەوە »نوری مالکی: راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی کێشه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه
نوری مالکی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه له پرێس کۆنفرانسێکدا هه‌ڕه‌شه‌ی له پلانی جیابونه‌وه‌ی کورد له عێراق کرد‌و ئه‌وه‌ی ره‌دکرده‌وه که ماده‌ی 140 جێبه‌جێبکرابێت.
زۆرتر بخوێنەوە »چاودێری مافی مرۆڤ: پێویسته داعش به خێرایی 133مێرمنداڵی کورد ئازاد بکات
دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلام له عێراق‌و شام 153خوێندکاری مێرمنداڵی کوردی له رۆژئاوای کوردستان رفاند، هه‌وڵه‌کان بۆ ئازادکردنیان په‌ره‌ی سه‌ندو تا ئێستا دوو که‌س له‌و خوێندکارانه توانیویانه له ده‌ستی داعش رابکه‌ن‌و 18 که‌سی تریشیان له‌گه‌ڵ دیله‌کانی داعش له‌ده‌ستی په‌یه‌ده گۆڕاونه‌ته‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »یه‌کێتی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی‌دا دژایه‌تیی نییه
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌هاناوه‌چوونی پرسی ده‌وڵه‌تی کوردی له ئاستی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌وه‌دا بووه‌ته رۆژه‌ڤی به‌شێکی زۆر له کۆبونه‌و‌ه سیاسیه‌کان‌و راگه‌یاندنه‌کان‌و شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌کرا یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌بێت، سه‌رچاوه‌یه‌ک له سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و حزبه رایگه‌یاندووه یه‌کێتی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه.
زۆرتر بخوێنەوە »باشوری کوردستان 1035 کیلۆمێتر سنووری له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌یه
به وته‌ی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ئێستادا ته‌نیا 15 كیلۆمێتر سنور له‌نێوان باشوری کوردستان‌و به‌غدا ماوه، ئه‌و له حاڵێکدایه سنووری نێوان هه‌رێم‌و چه‌کدارانی داعش برێتیه له 1035 كیلۆمێتر. له‌و باره‌وه جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، دوێنێ سێشه‌مه ڕایگه‌یاند، هێڵی سنوری نێوان هه‌رێم‌و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق پێشتر 1050كیلۆمێتر بوو له سنوری پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، هه‌ولێر، كه‌ركوك، سه‌ڵاحه‌دین‌و دیاله، به‌ڵام …
زۆرتر بخوێنەوە »کۆماری ئیسلامی: له پێناو یه‌کڕیزیی عێرقدا هه‌موو شتێک ده‌که‌ین
دوای راگه‌یاندنی ئاماده‌کاریی باشووری کوردستان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی راپرسی له‌سه‌ر جیابونه‌وه‌ی باشووری کوردستان له عێراق کاردانه‌وه‌کان زیاتر بووه‌و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌رێمی کوردستان کردووه.
زۆرتر بخوێنەوە »ئۆجه‌لان روو له بارزانی ئه‌کات
دوای سه‌ردانی شاندی HDP بۆ لای سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له به‌ندیخانه‌ی ئیمراڵی باس له نامه‌یه‌کی ئۆجه‌لان ئه‌کرێت بۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان که بڕیاره بدرێت به له‌یلا زانا په‌رله‌مانتار له لیستی سه‌ربه‌خۆی باکوری کوردستان.
زۆرتر بخوێنەوە »جیهان له 100ساڵه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌مدا پێداگریی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی عێراقی ئێستا ئه‌کات
له سه‌ده‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهاندا که دیاریکردنی سنووره سه‌ره‌تاییه‌کانی کوردستانی له ئاکامی په‌یمانی سایکس- پیکۆ لێکه‌وته‌وه، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان‌و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان داواکاری مانه‌وه‌ی کوردن له گه‌ڵ ئه‌و عێراقه‌ی له‌و کاته‌وه‌و به ده‌سپێشخه‌ریی بریتانیا پێکهات.
زۆرتر بخوێنەوە »هێزی پێشمه‌رگه هێشتا 32کیلۆمێتری ماوه سنووری باشوور ئازاد بکات
له سنووری دوزخورماتوو له 70کیلۆمێتریی باشووری که‌رکوک، هێشتا 32کیلۆمێتر له خاکی کوردستان له ژێر ده‌ستی داعشدایه‌و ماوه‌ی نیوسعات تا چیای حه‌مرین دواسنووری خاکی باشووری کوردستان‌و عێراق رێیه.
زۆرتر بخوێنەوە »کۆنسێرتی مۆسیقیی کورده‌کانی خۆراسان له مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ئه‌چێت
رۆژانی 6و 7و 8ی پوشپه‌ڕی 1392 ناوه‌ندی ڤه‌ژینی مه‌ریوان کۆنسێرتی گروپی مۆسیقای مه‌قامی هه‌رای بۆ مۆسیقای کوردیی خۆراسان به‌ڕێوه‌برد.
زۆرتر بخوێنەوە »رێپێوانی سه‌رده‌شت_ بانه بۆ رێزگرتن له قوربانیانی کیمیابارانی سه‌رده‌شت
له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی رێزگرتن له قوربانییانی بۆردمانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت‌و مه‌حکوم کردنی ئه‌و تاوانه مرۆییه له 27مین ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و یاده‌دا ژماره‌یه‌ک له چالاکانی سه‌رده‌شت رێپێوانێکیان به‌ره‌و شاری بانه رێخست.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران گه‌شته ئایینییه‌کانی بۆ عێراق راگرت
له درێژه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌کانی عێراق‌و شه‌ڕی نێوان دوو پێکهاته‌ی شێعه‌و سونی له عێراق، ئێران سه‌رجه‌م گه‌شته ئایینییه‌کانی بۆ شوێنه پیرۆزه‌کانی شێعه‌کان راگرت.
زۆرتر بخوێنەوە »