دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / سیاسی / یه‌کێتی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردیدا دژایه‌تیی نییه

یه‌کێتی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردیدا دژایه‌تیی نییه

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌هاناوه‌چوونی پرسی ده‌وڵه‌تی کوردی له ئاستی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌وه‌دا بووه‌ته رۆژه‌ڤی به‌شێکی زۆر له کۆبونه‌و‌ه سیاسیه‌کان‌و راگه‌یاندنه‌کان‌و شیمانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کرا یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌بێت، سه‌رچاوه‌یه‌ک له سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و حزبه رایگه‌یاندووه یه‌کێتی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه.

له رۆژانی رابردووداو دوای کۆبونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی کوردستان‌ به مه‌به‌ستی دیاریکردنی کاتی به‌ڕێوه‌بردنی راپرسی له سه‌ر جیابونه‌وه‌ی کورد له عێراق‌و سه‌رنه‌که‌وتنی کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رای جیاواز له سه‌ر هه‌ڵوێستی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له سه‌ر راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی بڵاو بووه‌وه‌‌ که یه‌کێک له‌وانه ئه‌گه‌ری رێنه‌که‌وتنی لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی باشووری کوردستان بوو.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له لێدوانێکیدا بۆ ‘ده‌نگی خه‌ڵک’ وێڕای ئه‌وه‌ی داوای کردووه ئه‌و پرسه به حزبی نه‌کرێت، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌د کردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه: ‘ئێمه هیچ هه‌ڵوێستێکمان نییه جیاواز بێت له هه‌ڵوێستی شه‌قام‌و لایه‌نه سیاسییهکان‌ بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی‌و هه‌مومان یه‌ک هه‌ڵوێستین له‌و باره‌وه’.

 

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …