سێ شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلول 2018
ماڵەوە / جیهان / داعش ژماره‌ی ئۆتۆمبێل‌و موچه دابه‌شده‌کات

داعش ژماره‌ی ئۆتۆمبێل‌و موچه دابه‌شده‌کات

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شاری موسڵ‌و چه‌ند ناوچه‌ی تری ژێر ده‌سه‌‌ڵاتی ده‌ستی کردووه به دابه‌شکردنی موچه‌ی مانگی رابردوو، هاوکات ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌کانیش به ناوی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌وه ده‌کات. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ناو موسڵ‌و ناوچه‌کانی تری ژێر کۆنترۆڵی داعش کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستیکردووه به دابه‌شکردنی موچه‌ی مانگی رابردوو به سه‌ر کارمه‌نده‌کان‌و هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌کانیشی کردووه به ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌و ویلایه‌ته‌کانه‌وه.

له ناو وێنه‌کاندا وێنه‌ی ئۆتۆمبێلی گه‌ڕۆکی ‘امر بالمعروف و نهی عن المنکر’یش ده‌بینرێت که هاوشێوه‌ی ‘گشت ارشاد’ی کۆماری ئیسلامیه‌و ته‌نها ئێران له ناو وڵاتانی موسڵمان نشیندا ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله گه‌ڕۆکه‌ی هه‌یه بۆ چاودێری کردنی کۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵک.

بابەتی هاوپۆل

دەست ‌پێکردنی خولێکی دیکە لە مانگرتنی بارهەڵگرەکان لە ئێران

رۆژی یەکشەممە ١ی ڕەزبەر مانگرتنی سەرانسەریی شۆفێرانی بارهەڵگر، لە شارەکانی ئیران سەر لە نوێ دەستی …