له‌گه‌ڵ قوڵبونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کان له عێراق‌و به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له نێوان داعش‌و هێزه سه‌ربازییه‌کانی به‌غداو هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵدێری تائیفیی شه‌ڕه‌کان پشتیوانیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان روو له زیادبوونه.
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیه سه‌ردانی عه‌ره‌بستان ئه‌کات
دوێنێ پێنجشه‌مه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیه ڕایگه‌یاند بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی به‌سه‌ردانێك بگاته عه‌ره‌بستانی سعودی‌و، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا چه‌ند دۆسێیه‌كی گرنگ تاوتوێ بكات.
زۆرتر بخوێنەوە »ئۆباما: بۆ جاری دووه‌م ناچینه شه‌ڕی عێراقه‌وه
له کاردانه‌وه به داواکاریی فه‌رمیی حکومه‌تی نوری مالکی بۆ پشتیوانیکردنی هێزی سه‌ربازیی وڵاته‌که‌ی له لایه‌ن ئامریکاوه دژ به داعش، باراک ئۆباما ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 29جۆزه‌ردان رایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی بۆ جاری دووه‌م ناچێته ناو شه‌ڕی عێراقه‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »حکومه‌تی هه‌رێم: پێویست ناکات روونکردنه‌وه بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بده‌ین
له رۆژانی رابردوودا هه‌واڵی سه‌ردانی وه‌فدی حکومه‌تی باشووری کوردستان بۆ تاران‌و چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی‌و چه‌ند به‌رپرسی تری ئێران له سه‌ر بارودۆخی عێراق‌و باشوور ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر بووه. سه‌باره‌ت به داواکارییه‌کی ئێران له حکومه‌تی هه‌رێم، فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم روونکردنه‌وه‌یه‌کی له سه‌ر سایته‌که‌ی خۆی داناوه که به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
زۆرتر بخوێنەوە »کابینه‌ی هه‌شتی حکومه‌تی باشووری کوردستان پێکهات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 28جۆزه‌ردان به‌رامبه‌ر به 18ی ژوه‌ن، به به‌شداریی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی باشووری کوردستان‌و دوای 270 رۆژ له دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شت، دانیشتنی پارله‌مانی كوردستان بۆ سوێند خواردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێ و متمانه‌دان به‌كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو.
زۆرتر بخوێنەوە »12 كەس لە ورمێ لە سێدارەدران
هاوكات لەگەڵ پەرەسەندنی رەوتی ئێعدامەكان لە ئێران، 12 بەندكراو لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ لە سێدارەدران. بە پێی هەواڵێكە بە ناوەندی هەواڵنێریی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، شەوی یەكشەممەی رابردوو 25ی جۆزەردان 12 بەندكراو بە بێ هیچ ئاگاداریەك‌و بە شاراوەیی لە سێدارەدران. تاوانەكانی ئەو 12 كەسە رانەگەیەندراوە بەڵام بە پێی وتەی شایەتحاڵەكان، پێدەچێت ئەو كەسانە تۆمەتی قاچاخی مادەسڕكەرەكانیان لەسەر بێت. ناوی 9 …
زۆرتر بخوێنەوە »باشووری کوردستان چه‌کی ئێرانی ره‌دکرده‌وه
وه‌فدی باشووری کوردستان له سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی بۆ تاران پێشنیاری وه‌رگرتنی چهکو پێداویستیی سه‌ربازیی پێدراوه‌و به گوێره‌ی زانیارییه‌کان داواکه‌یان قبوڵ نه‌کردووه.
زۆرتر بخوێنەوە »به هۆی رووداوی هاتوچۆ فڕۆکه‌یه‌کی نوێی ئێران ناتوانێت بفڕێت
به هۆی رووداوی هاتوچۆی فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگری ئێران له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی تاران له‌گه‌ڵ ئۆتومبێلی نه‌فه‌رگواستنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌که، ئه‌و فڕۆکه‌یه زه‌مینگیر بوو.
زۆرتر بخوێنەوە »گروپی تاڵیبان په‌نجه‌ی ده‌یان ده‌نگده‌ری بڕی
دوای ئه‌و‌ه‌ی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ئه‌فغانستان به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی هات‌و هه‌ڕه‌شه‌کانی تاڵیبان بۆ به حه‌رام دانان‌و ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان پێشی به ده‌نگده‌ران نه‌گرت، له چه‌ند ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته په‌نجه‌ی ره‌نگاویی ده‌نگدارانیان بڕیوه.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران دەڵێت: كورد دەبێ شەڕی داعش بكات
كۆمەڵێكی بەرچاو لە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بە مەبەستی پشتگیریكردنی نووری مالكی بە مەبەستی شەڕ دژی هێزەكانی داعش لە سنوورەكانی نێوان ئێران‌و عێراق جێگیر بوون‌و هاوكات داوای ئەوەیان لە كورد كردووە كە دەبێ شەڕی داعش بكات. كۆماری ئیسلامی بە نووسینی نامەیەك بۆ هەرێمی كوردستان داوای ئەوەیكردووە كە پێویستە كورد بە هاوپشتی نووری مالكی شەڕی داعش بكات، بەڵام هاوكات فوئاد حسەین سەرۆكی …
زۆرتر بخوێنەوە »قورسی ئێکس له مهاباد قوربانیه‌کی گرت
سێ کوڕی لاو له ناوچه‌ی ئیندرقاش له مهاباد دوای به‌کارهێنانی قورسی ‘ئێکس’ بووه‌ته دهمقاڵهیانو به دووانیان هاوڕێکه‌ی تریان داوه‌ته به‌ر چه‌قۆ.
زۆرتر بخوێنەوە »کۆمه‌ڵکوژیی داعش له تکریت سونیه‌کانیشی گرته‌وه
له کۆمه‌ڵێک وێنه‌و ڤیدیۆیه‌کی تایبه‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاری تکریت له باکووری به‌غدا، داعش 1700خوێندکاری په‌یمانگای هێزی هه‌وایی عێراقی به‌دیل گرتووه، که دوای سووکایه‌پێکردنیان 900 که‌سی لێ کوشتن.
زۆرتر بخوێنەوە »پێش گه‌یشتنی داعش به به‌غدا پلانه‌که‌یان ئاشکرا بوو
بڕیار بووه داعش به وێنه‌ی که‌سایه‌تییه ئایینییه شیعه‌کانه‌وه بچنه ناو به‌غداو داگیری بکه‌ن.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران که‌رکوک ئه‌گرێت
کۆماری ئیسلامیی ئێران به ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی له عێراق‌و باشووری کوردستان به ره‌وانه‌کردنی هێزی سه‌ربازی رازی نابێت‌و له درێژه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی عێراقدا، هه‌واڵی گرتنه‌وه‌ی که‌رکوک‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه بڵاو کرده‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »هوشداری لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بابەت ئەگەری ئێعدام 4 بەندكراوی كورد
رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی نیگەرانی خۆی لە بابەت ئەگەری ئێعدامكردنی چوار بەندكراوی سیاسی كورد كە تاوانی موحاربە خراوەتە پاڵیان دەربڕیی. حامید ئەحمەدی، كەماڵ مەولایی، جەمشید‌و جەهانگیر دێهقانی چوار بەندكراوی سیاسی كوردن كە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ كوشتنی محەمەد شێخ‌ولئیسلام كەسایەتی ئایینی سوننە حوكمی ئێعدام‌یان بەسەردا سەپاوە. لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راگەیاندنێكیدا، رەوتی موحاكمەكردنی ئەو 4 بەندكراوە كوردەی بە پێچەوانەی پێوەرە نێودەوڵەتیەكان‌و دادگاییكردنی …
زۆرتر بخوێنەوە »داعش له موسڵ، ‘عیلمی ئیسلامی‌و ماره به زۆر’ جاڕ ده‌دات
دوێنێ شه‌مه هه‌واڵی راکردنی ژماره‌یه‌ک له کچان‌و بنه‌ماڵه‌کانی موسڵ به هۆی ماره‌کردنیان به زۆر له ئه‌ندامانی داعش‌و هه‌روه‌ها سووتاندنی به‌کۆمه‌ڵی کتێبی ده‌رسیی خوێندنگاکانی ئه‌و شاره له لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه بڵاو بووه‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »