یه‌ك شه‌ممه‌ 24 ئازار 2019
ماڵەوە / ئێران / به هۆی رووداوی هاتوچۆ فڕۆکه‌یه‌کی نوێی ئێران ناتوانێت بفڕێت

به هۆی رووداوی هاتوچۆ فڕۆکه‌یه‌کی نوێی ئێران ناتوانێت بفڕێت

به هۆی رووداوی هاتوچۆی فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگری ئێران له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی تاران له‌گه‌ڵ ئۆتومبێلی نه‌فه‌رگواستنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌که، ئه‌و فڕۆکه‌یه زه‌مینگیر بوو.

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه ماڵپه‌ڕه‌کانی ئێران رووداوی پێکدادانی ئۆتومبیلێکیان له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگری فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی تاران ئاشکرا کرد که ماوه‌ی چه‌ند رۆژ پێشتر روویداوه‌و له ئاکامی خه‌ساری ژێر فڕۆکه‌که به‌م زوانه ناتوانێت بفڕێت.

به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه مۆدێلی فڕۆکه‌که 310ی کۆمپانیای ‘ماهان’ه‌و له هێڵی ئوروپادا فڕیوه، به‌ڵام وه‌ک زانراوه به هۆی که‌مته‌رخه‌می شۆفیری ئۆتومبێلی نه‌فه‌رهه‌ڵگری ناو فڕۆکه‌خانه‌و به‌رکه‌وتنی ژێر فڕۆکه‌که، ئه‌و فڕۆکه‌یه به‌م زووانه ناتوانێت بفڕێت‌و به چه‌ند مانگ ده‌بێ له ژێر چاک کردنه‌وه‌دا بێت.

به گوێره‌ی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌ر کۆماری ئیسلامی، ئێران ناتوانێت که‌ل‌و په‌لی چاککردنی فڕۆکه له هیچ وڵاتێک بکڕێت‌و نه‌زانراوه که ئێران چۆن ئه‌یه‌وێت ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی چاک بکاته‌وه، که وه‌ک باسیان کردووه فڕۆکه‌یه‌کی نوێیه.

وێنه: ماڵپه‌ڕی حکومه‌تیی ئیسنا

بابەتی هاوپۆل

بەند کراوی سیاسی کورد خەڵکی شاری سەقز چارە نووسی نادیارە

سەرەڕای تێپەڕ بوونی یەک مانگ بە سەر دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەکی کورد، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.