چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

گروپی تاڵیبان په‌نجه‌ی ده‌یان ده‌نگده‌ری بڕی

دوای ئه‌و‌ه‌ی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ئه‌فغانستان به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی هات‌و هه‌ڕه‌شه‌کانی تاڵیبان بۆ به حه‌‌رام دانان‌و ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان پێشی به ده‌نگده‌ران نه‌گرت، له چه‌ند ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته په‌نجه‌ی ره‌نگاویی ده‌نگدارانیان بڕیوه.

هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری له ئه‌فغانستان به پێی پێوه‌ره‌کانی کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و وڵاته که‌وتبووه خولی دووه‌م‌و وه‌ک خولی پێشوو تاڵیبان به حه‌رامی زانی‌و داوای له هاوڵاتییان کردبوو بایکۆتی بکه‌ن، به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵکی سه‌روو 18ساڵ له‌و وڵاته به‌شداریی پرۆسه‌که‌یان کرد.

دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان له چه‌ند ناوچه‌دا هێرشی ناسه‌رکه‌وتووی بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان ئه‌نجامدا، به مه‌به‌ستی تۆڵه کردنه‌وه له‌و که‌سانه‌ی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنیان کردووه ئه‌و گروپه په‌نجه‌ی ره‌نگاویی 11ده‌نگده‌ریی ئه‌فغانییان له پارێزگای ‘هه‌رات’ بڕیوه. ئه‌وه له حاڵێکدایه که هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌فغانستان به پێچه‌وانه‌ی خولی یه‌که‌م که له درێژه‌ی هێرشه‌کانی تاڵیباندا 60که‌س گیانیان له ده‌ست دابوو به سه‌دان که‌سیش بریندار کرابوون، توانییان ئاسایشێکی باش بۆ پرۆسه‌که دابین بکه‌ن‌.

هاوکات ماڵپه‌ڕی ‘٨ صبح’ ی ئه‌فغانستان بڵاوی کردووه‌ته‌وه له پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی هێزه ئه‌منیه‌کانی ئه‌و وڵاته دژ به پێگه‌کانی تاڵیبان له شه‌مه‌ی رابردوودا 72 ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراوه کوژراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بڵاوی کردووه‌ته‌وه عه‌مه‌لیاتی هێزه‌کانی ئه‌فغانستان له پارێزگاکانی جوزه‌جان، لۆگه‌ر، هلمه‌ند، مه‌یدان وه‌رک‌و نورستان ئه‌نجام دراوه‌‌و جگه له‌و ژماره کوژراوه، توانراوه 10 که‌سیشیان به دیل بگیرێت.

کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌فغانستان وێڕای مه‌حکوم کردنی بڕینی په‌نجه‌ی ده‌نگده‌ران، رایگه‌یاندووه سوور ئه‌بن له سه‌ر درێژه‌دان به پرۆسه‌ی دێمۆکراسی له‌و وڵاته‌و له درێژه‌ی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنیشدا، 500 هێرشی تاڵیبان بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان پوچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه.

 

وێنه‌کان: ده‌نگده‌رانی ئه‌فغان له چه‌ند ناوچه‌ی جیاجیای ئه‌و وڵاته.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.