شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2020
ماڵەوە / کۆمەڵایەتی / داعش له موسڵ، ‘عیلمی ئیسلامی‌و ماره به زۆر’ جاڕ ده‌دات

داعش له موسڵ، ‘عیلمی ئیسلامی‌و ماره به زۆر’ جاڕ ده‌دات

دوێنێ شه‌مه هه‌واڵی راکردنی ژماره‌یه‌ک له کچان‌و بنه‌ماڵه‌کانی موسڵ ‌به هۆی ماره‌کردنیان به زۆر له ئه‌ندامانی داعش‌و هه‌روه‌ها سووتاندنی به‌کۆمه‌ڵی کتێبی ده‌رسیی خوێندنگاکانی ئه‌و شاره له لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه بڵاو بووه‌وه.

پێشتر بڵاو کرابووه‌وه داعش له رێگه‌ی دانانی حاکم‌و چه‌ند دادگایه‌که‌وه سزا به سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵانه‌دا ده‌سه‌پێنێت که ئاماده نین کچه‌کانیان بده‌ن به موجاهدینی ناو ئه‌و گروپه.

ئه‌مڕۆش سه‌رچاوه‌یه‌ك له موسڵ‌ه‌وه به‌ قرتاس نیوزی راگه‌یاندووه‌ چه‌كدارانی داعش هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كان‌و کتێبه‌ ده‌رسییه‌کانی ناو کتێبخانه‌کانیان به هۆی نائیسلامی بوونیانه‌وه ئاگر تێبه‌رداواه.

پێده‌چێت داعش به‌رنامه‌ی چاپکردنی کتێبی نوێ‌و ئیسلامی بۆ خوێندنگاکان بێت.

ئاگرتێبه‌ردانی کتێب‌و داگیرکردنی کچان له کولتوری ده‌سه‌ڵاته ئیسلامییه‌کاندا دیارده‌یه‌کی باوه‌و له حکومه‌تێکه‌وه بۆ حکومه‌تێکی تری ئیسلامی به پێی تایبه‌تمه‌ندییه مێژویی‌و لۆکاڵییه‌کان به‌رده‌وام به کرده‌وه کراوه.

بابەتی هاوپۆل

موژگان کاووسی کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن هێنا

رۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەر، موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی یارسانی لە گرتووخانەی ئێڤین، پاش …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.