دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیه سه‌ردانی عه‌ره‌بستان ئه‌کات

دوێنێ پێنجشه‌مه وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕوسیه ڕایگه‌یاند بڕیاره‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاته‌که‌ی به‌سه‌ردانێك بگاته‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودی‌و، له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و وڵاته‌دا چه‌ند دۆسێیه‌كی‌ گرنگ تاوتوێ بكات.

دوای ئه‌وه‌ی ئامریکا به فه‌رمی ده‌ستێوه‌ردانی له شه‌ڕی ناوچه‌یی عێراق‌و بۆردمان کردنی مۆڵگه‌کانی داعش له موسڵ ره‌دکرده‌وه، روسیه به فه‌رمی رایگه‌یاند سه‌ردانی عه‌ره‌بستان ده‌کات‌و به پێی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پێده‌چێت به‌شی زۆری سه‌ردانه‌که پێوه‌ندیی به بارودۆخی عێراقه‌وه بێت.

سایتی (RT) له‌زاری‌ ‘ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاشیفیچ’ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕوسیه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 30جۆزه‌ردان، سێرگی‌ لاڤرۆڤ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕوسیا له‌سه‌ر بانگهێشتی‌ فه‌رمی‌ سعود ئه‌لفه‌یسوڵ‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عه‌ره‌بستان، به‌سه‌ردانێكی‌ فه‌رمی‌ یه‌ك ڕۆژه‌ ده‌گاته‌ ڕیازی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌و وڵاته.

ده‌وترێت لاڤرۆڤ له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ‌ سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌دا كۆده‌بێته‌وه‌، ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبونه‌وه‌كانیشی‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌تاوتوێكردنی‌ چه‌ندین دۆسییه‌ی‌ گرنی‌ جیهان‌و ناوچه‌كه‌، له‌وانه‌ بارودۆخی‌ سوریا‌و عێراق‌و پاراستنی‌ ئاسایشی‌ ناوچه‌ی‌ كه‌نداو.

وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕوسیا وتیشی‌: ‘په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواره‌كانی‌ هاوكاری‌ بازرگانی‌‌و ئابوری‌، ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ گفتوگۆكانی‌ لاڤۆرڤ ده‌بێت له‌گه‌ڵ‌ لێپرسراوانی‌ عه‌ره‌بستاندا.’

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.