قورسی ئێکس له مهاباد قوربانیه‌ک‌ی گرت

سێ کوڕی لاو له ناوچه‌ی ئیندرقاش له مهاباد دوای به‌کارهێنانی قورسی ‘ئێکس’ بووه‌ته ده‌مقاڵه‌یان‌و به دووانیان هاوڕێکه‌ی تریان داوه‌ته به‌ر چه‌قۆ.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێک له مهاباده‌وه دوانیوه‌ڕۆی هه‌ینیی رابردوو سێ کوڕی لاوی خه‌ڵکی ئه‌و شاره به مه‌به‌ستی سه‌یران روویان له دراوی ئیندرقاش‌ی مهاباد کردووه، دوای ماوه‌یه‌ک مانه‌وه‌و به‌کارهێنانی قورسی ئێکس له ئاکامی کاریگه‌ریی خراپی ئه‌و قورسه به دوانیان هاوڕێکه‌ی تریان به‌ر چه‌قۆ داوه‌و دواتر رایان کردووه.

سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه که دوای گه‌یاندنی برینداره‌که به نه‌خۆشخانه ئێسته له ژێر چاودێریدایه. هاوکات ناشزانرێت دوو هاوڕێکه‌ی به‌ره‌و کوێ هه‌ڵاتوون.

قورسی ئێکس له مه‌ترسیدارترین شێوازه‌کانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌و له ساڵانی رابردوودا به لێشاو له ناو لاواندا به‌کار ده‌برێت. به‌شێک له به‌کارهێنه‌رانی ئه‌و قورسه دواجار بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له خۆیان بێت تاوانی قورس‌و دڕندانه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.