دوو شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2020
ماڵەوە / هەواڵ / کۆمه‌ڵکوژیی داعش له تکریت سونیه‌کانیشی گرته‌وه

کۆمه‌ڵکوژیی داعش له تکریت سونیه‌کانیشی گرته‌وه

له کۆمه‌ڵێک وێنه‌و ڤیدیۆیه‌کی تایبه‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاری تکریت له باکووری به‌غدا، داعش 1700خوێندکاری په‌یمانگای هێزی هه‌وایی عێراقی به‌دیل گرتووه‌، که دوای سووکایه‌پێکردنیان 900 که‌سی لێ کوشتن.

به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی مالکی‌و تویتێری ‘ولایه صڵاح الدین’ی داعش ه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌و گروپه دوای به دیل گرتن 1700که‌س له خوێندکارانی په‌یمانگای هێزی هه‌وایی عێراق له تکریت 900 که‌سیان گوله‌باران کردووه.

سه‌رچاوه‌کان ئاماژه به‌وه ئه‌که‌ن تێکڕای ئه‌و خوێندکارانه پێشتر خۆیان دابوو به ده‌سته‌وه‌و هیچ شه‌ڕێکیان دژ به داعش نه‌کردبوو. داعش له په‌یامی خۆی به‌و بۆنه‌وه ژماره‌ی خوێندکاره سونیه‌کانی ناو ئه‌و په‌یمانگایه‌ی به 800که‌س خه‌مڵاندووه.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت دو برادر توسط نیروهای امنیتی رژیم در مھاباد

روز چهارشنبه ۲۶ شهریور ماه، طی روزهای اخیر ماموران اداره اطلاعات رژیم دو برادر به …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.